به‌رهه‌می كێلگه‌ی نه‌وتی ته‌قته‌ق به‌رزبووه‌ته‌وه‌

"زیاتر لە 5 ھەزار بەرمیل زیادیكردووە"

K24 - ھەولێر

لە ماوەی ئەم مانگەدا ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لە كێڵگەی تەقتەق رووی لە بەرزبوونەوە كردووە.

كۆمپانیای گەنەل ئێنەرجی بڵاویكردەوە، لەم مانگەدا ئاستی بەرھەمھێنانی نەوتی، لە كێڵگەی تەقتەق بە بەراورد بە مانگی پێشووتر، بەرزبوونەوەی تۆمار كردووە.

لەبەیاننامەیەكی گەنەل ئێنەرجیدا ھاتووە، ئاستی بەرھەمھێنانی كۆمپانیاكەیان لەو كێڵگەیە گەیشتووەتە 19 ھەزار و 400 بەرمیل لە رۆژێكدا، لە كاتێكدا ئاستی بەرھەمھێنانی نەوت لەو كیڵگەیە لە مانگی رابردوو، رۆژانە  تەنھا  14 ھەزار و 500 بەرمیل نەوت بووە .

كۆمپانیای گەنەل ئێنەرجی، یەكێكە لە گەورە كۆمپانیاكانی بەرھەمھێنانی وزە لە ھەرێمی كوردستان و لە بۆرسەی لەندەن تۆمار كراوە.