له‌ كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵات پرسه‌ی مام جه‌لال به‌ڕێوه‌ده‌چێت

سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌ سلێمانی به‌شداری پرسكه‌ی كردووه‌

K24 - هه‌ولێر:

له‌ شاری سلێمانی به‌ به‌شداری مه‌سعوود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ به‌رپرسانی كوردستان و عێراق و ناوچه‌كه‌ و جیهان و جه‌ماوه‌رێكی زۆری سلێمانی و ناوچه‌كانی ده‌وربه‌ری، یه‌كه‌م رۆژی پرسه‌ی جه‌لال تاڵه‌بانی سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان و سه‌رۆككۆماری پێشووی عێراق به‌رێوه‌ ده‌چێت.

پرسه‌كه‌ له‌ یاریگای سیروانی نوێ دانراوه‌و ماته‌مگێڕانی كۆچی دوایی مام جه‌لال بۆ ده‌ربڕینی سه‌ره‌خۆشی و هاوخه‌می خۆیان به‌شداریی پرسه‌كه‌ ده‌ده‌ن.

به‌ گوێره‌ی به‌رنامه‌یه‌كی پێشتر داڕێژراو له‌ سلێمانی و هه‌ولێر و شار و شارۆچكه‌كانی دیكه‌ پرسه‌ بۆ تاڵه‌بانی دانراوه‌و رۆژی دووه‌میش جگه‌ له‌ سلێمانی و هه‌ولێر، له‌ ناوچه‌كانی دیكه‌ش پرسه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و له‌ سلێمانی و گه‌رمیانش سبه‌ینێ كراوه‌ته‌ پشوو.

هه‌روه‌ها له‌ شاری سلێمانی له‌ هه‌مانكاتدا پرسه‌ی ژنانیش دانراوه‌.

پاش ئه‌وه‌ی رۆژی 3/10/2017 مام جه‌لال له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌كی شاری به‌رلین كۆچی دوایی كرد. رۆژی هه‌ینی 6/10/2017 ته‌رمه‌كه‌ی هێنرایه‌وه‌ كوردستان و له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی شاری سلێمانی و رێوڕه‌سمێكی به‌شكۆی سه‌رۆكایه‌تی بۆ ئه‌نجامدرا و پاشان له‌ گردی ده‌باشان له‌ نزیك ماڵه‌كه‌ی خۆی به‌خاك سپێردرا.

ئه‌مڕۆش پێش ده‌ستپێكردنی پرسه‌كه‌ی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم و ژماره‌یه‌ك له‌ به‌رپرسانی عێراقی و ناوچه‌كه‌ تاجه‌گوڵینه‌یان له‌سه‌ر گڵكۆی تاڵه‌بانی داناو له‌باره‌ی رۆڵی كاریگه‌ری تاڵه‌بانی له‌ خه‌بات دژی سته‌م و دیكتاتۆرییه‌ت و ئاشته‌وایی ناوخۆیی قسه‌یان بۆ میدیاكان كرد.

له‌ ناوخۆی كوردستان و ده‌ره‌وه‌ی وڵاتا پرسه‌ی تاڵه‌بانی به‌ڕێوه‌ ده‌چێت و هاو،ڵاتیان ده‌توانن له‌م شوێن و كاتانه‌دا به‌شداری پرسه‌كه‌ بكه‌ن.

سلێمانی، رۆژی شه‌ممه‌ 7/10/2017 سه‌عات 1ی نیوه‌ڕۆ بۆ سه‌عات 5ی ئێواره‌
ناونیشان/ پیاوان، یاریگای یانه‌ی سیروانی نوێ
          ژنان، مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی حاجی عه‌لی
هه‌ولێر، رۆژی شه‌ممه‌ 7/10/2017 سه‌عات 2ی پاش نیوه‌ڕۆ بۆ 5.30 ئێواره‌
ناونیشان/ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
كه‌ركوك، رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 8/10/2017 سه‌عات 1.30 نیوه‌ڕۆ بۆ 5ی ئێواره‌.
ناونیشان/ پیاوان، باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی
             ژنان، ره‌حیماوا – هۆڵی كاكه‌ ره‌ش
به‌غدا، رۆژی شه‌ممه‌ سه‌عات 2 بۆ 5ی ئێواره‌.
ناونیشان/ شه‌قامی فه‌ڵه‌ستین – مزگه‌وتی ئیمامی عه‌لی
ئه‌مریكا- ده‌ڵاس، رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌  سه‌عات 3 بۆ 7ی ئێواره‌.
ناونیشان/ Masjid salahadin 6100 K .. Ave plano TX 75074
به‌ریتانیا، رۆژی شه‌ممه‌ 7/10/2017 سه‌عات 12 بۆ 17 
ناونیشان/ 7upper tinity street digbeth.. Birmingham b9 4eg
سوید، رۆژی شه‌ممه‌ 7/10/2017 سه‌عات 14 بۆ 17
ناونیشان/ Folkets hus hammarkullen.. Hammerkulletovget.62 Angered 37.424
به‌ریتانیا – مانچسته‌ر، رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ سه‌عات 3ی پاش نیوه‌ڕۆ بۆ 6ی ئێواره‌.
ناونیشان/ MKCCParsonage Street Manchester .. M15 5wd
سوید  - كریستیانستاد، یه‌ك شه‌ممه‌ سه‌عات 13 بۆ 17
ناونیشان/ urdiska freningen p Ingbord.
سوید – ستۆكهۆڵم ، رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ 8/10/2017 
ناونیشان/ Valstavagen 80A .. 19553 Marsta

فینلاند – هیلسنكی، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 8-10-2017 له‌ سه‌عات 13 بۆ 19
ناونیشان/ Paaditorni, Paasivuorenkatu 5 A, Helsinki

هۆڵه‌ندا، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 8-10-2017 
ناونیشان/ Opera zalen centrum – Gouden Zaal
Address: Fruitweg 28-34, 2525 KH den Haag
ئیتاڵیا – بۆلزانۆ، رۆژی شه‌ممه‌ 7/10/2017 سه‌عات 2 بۆ 5ی ئێواره‌
ناونیشان/ Piazza parrocchia 24 Bolzana 39100 Italia .. ddee ddf9 talafun 00393896473322

سویسرا، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ سه‌عات 13 بؤ 17
ناونيشان (ئویتیكۆن شتراسه‌ 17 شلیرن 8952 Uitikonerstrasse  schliren )
یۆنان، رۆژی شه‌ممه‌ 7/10/2017 سه‌عات 5 تا 7 ئێواره‌
ناونیشان/ شه‌قامی پانێ بیستی.. میو 52 . ئه‌سینا. هۆتێل تیتانیا.
Panepistimiou. 52-athens- Greece
نه‌رویژ – لیلسترۆم
كولتور سه‌نته‌ر 2000 رۆژی یه‌ك شه‌ممه‌ سه‌عات 13.30 تا 16.30
ناونیشان/ Kirkegata-11 .lillestrom

ئه‌ڵمانیا- كۆڵن
له‌ شاری كولن (Köln) به‌ به‌شداری شاره‌كانی (ئاخن وبون ودوسڵدروف و لیمبورگ و دیورن)
پرسه‌ی رابه‌ری كوردایه‌تی سه‌روك (مام جلال) به‌رێوه‌ ده‌چێت
پرسه‌ بۆ ژنان وپیاوانه‌
ڕوژی یه‌ك شه‌مه‌ 8/10/2017 
سه‌عات 14 تا 18 
Konrad Adenauer str 39
51149 Köln