شاره‌زايه‌كى رووسى: ده‌وڵه‌تى كوردستان له عێراق و فيدراڵى كورد له سووريا بوونه‌ته ئه‌مرى واقيع
رووس نه‌فت به بڕى چوار مليار دۆلار سه‌رمايه‌گوزارى له كوردستاندا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زايه‌كى رووسى له رۆژنامه‌ى (Argumenty i Fakty) وتارێكى له باره‌ى پرسى كورد له عێراق و سووريا بڵاوكردووه‌ته‌وه و تێيدا ئاماژه‌ى به پێشكه‌وتنى دۆزى كورد له سووريا كردووه و به بۆمبێكى نوێى بۆ هه‌موو سووريا وه‌سفكردووه.
ڤلاديمێر كوجيمياكين، له وتارێكدا نووسيويه‌تى:
يه‌كێك له‌و بابه‌تانه‌ى سه‌رۆكى رووسيا ڤلاديمێر پوتن له ميانى ديدارى له‌گه‌ڵ ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان تاوتوێكردووه، پرسى راپرسييه‌كه‌ى كورد بوو له باره‌ى سه‌ربه‌خۆى كوردستانى عێراقه‌وه، كه ئه‌نجامه‌كانى ده‌ريخست زۆرينه‌ى ره‌هاى دانيشتوانى هه‌رێمه‌كه سه‌ربه‌خۆييان ده‌وێت و خوازيارى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردستانى سه‌ربه‌خۆن، كه به راى شاره‌زايان ئه‌و پرسه ناوچه‌كه رووبه‌ڕووى ته‌قينه‌وه‌يه‌كى گه‌وره ده‌كات.
ئه‌و پرسه بووه‌ته هۆى وروژاندنى توڕه‌يى توركيا و ژماره‌يه‌ك وڵاتى ناوچه‌كه. به تايبه‌تى له كاتێكدايه كه كوردى سوورياش له ئازار/ مارسى 2016 ناوچه‌ى خۆبه‌ڕێوبه‌رى خۆيان له باكوورى سووريا راگه‌ياندووه.
ئايا راپرسييه‌كه‌ى كوردستانى عێراق ده‌بێته هۆى ده‌ركه‌وتنى زياترى ئه‌و پرسه له سووريا؟ چۆن ده‌كرێت هه‌ڵوێستى رووسيا روونبكرێته‌وه. كه يه‌كێكه له‌و لايه‌نانه‌ى داواى پارێزگارى له يه‌كپارچه‌يى وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌كات و له لايه‌كى ديكه‌وه كورده‌كان وه‌ك هاوپه‌يمانى رووسيا له شه‌ڕى دژ به تيرۆر هه‌ژمار ده‌كرێن؟
بۆ روونكردنه‌وه‌ى ئه‌و پرسانه، رۆژنامه‌نووس و به‌ڕێوبه‌رى توێژينه‌وه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و ئاسياى ناوه‌ڕاست سيميون باگداسارۆڤ، روونكردنه‌وه‌ى خۆى هه‌بوو.
ئه‌و گوتى: هه‌رچه‌نده حزبه كورده‌كانى عێراق و سووريا جياوازن له يه‌ك و هه‌ندێكجار ره‌خنه له يهكديش ده‌گرن، به‌ڵام زۆر پرسى هاوبه‌ش له نێوانياندا هه‌ن. كاتێك شه‌ڕ له كوردستانى عێراق رووبدات، دوور نييه كوردى سووريا بچن بۆ هاوكارييان.
وێنه‌كه به‌م جۆره‌يه، كوردستانى عێراق پێشتر له سه‌رده‌مى سه‌دامدا ده‌سه‌ڵاتى خۆبه‌ڕێوبه‌رى هه‌بوو، به‌ڵام دواى 2003 به كرده‌وه وه‌ك ده‌وڵه‌تێكى سه‌ربه‌خۆ بوو. ئێمه ده‌مانه‌وێت دۆستى به‌غدا بين، هاوكات 60 له سه‌ده‌ى يه‌ده‌گى نه‌وتى عێراق ده‌كه‌وێته كوردستانه‌وه. له‌وێ كۆمپانيا رووسه‌كان كار ده‌كه‌ن، له‌وانه رووس نه‌فت، كه به به‌هاى چوار مليار دۆلار سه‌رمايه‌گوزارى ده‌كات. هه‌ربۆيه ئێمه ده‌ڵێين پێويسته رێزى كورد بگيرێت و هاوكات پارێزگارى له يه‌كپارچه‌يى عێراق بكرێت.
هه‌رچى سووريايه، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات (هه‌سه‌ده) چالاكن، كه هێزه‌كانى پارتى يه‌كێتى ديموكراتى كوردى (په‌يه‌ده) كۆڵه‌گه‌ى سهرهكييهتى و ئه‌و لايهنهش پارتى كرێكارانى كوردستان درووستيكردووه، كه بيروباوه‌ڕى چه‌پانه‌ى هه‌يه.
ئه‌و حزبه كوردييه له 22ى ئهيلوولى رابردوودا هه‌ڵبژاردنى ناوخۆيى به‌ڕێوه برد و ئه‌وان هاوپهيمانمانن و دۆستايه‌تيان له ئێمه ده‌وێت. به‌ڵام ئێمه ناتوانين دانيان پێدا بنێين چونكه ئێمه دۆستى ديمهشقين، كه هه‌ڵوێستێكى نه‌رێنيانه‌ى له باره‌ى كورده‌وه هه‌يه.
سه‌ره‌ڕاى هه‌موو ئه‌وانه ئێمه ئێستا دۆستى توركياين، توركه‌كان دژى كوردن. له‌و ره‌وشه سياسيهدا خه‌ريكى پێچ و دهورين.
له باره‌ى وه‌ڵامى ئه‌و پرسياره‌ى ئايا راپرسييه‌كه‌ى كوردستانى عێراق سووريا هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه، باگداسارۆڤ ده‌ڵێت: له واقيعدا و به كرده‌وه، ئێستا سووريايهكى يهكپارچه له ئارادا نييه. چونكه 18 تا 20 له سه‌دى خاكى سووريا له ژێر ده‌سه‌ڵاتى كورددايه و ئه‌وان ناوچه‌يه‌كى خۆبه‌ڕێوبه‌رى فيدراڵييان تێدا راگه‌ياندووه. له‌و ناوچه‌يه‌دا سه‌ربازگه و بنكه‌ى سه‌ربازى سوپاى ئه‌مريكا هه‌ن.
هه‌روه‌ها له سه‌دا 15ى خاكى سووريا به ناوچه‌كانى كهمگرژى دياركراوه. ئيدى چۆن ده‌توانين باس له يه‌كپارچه‌يى خاكى سووريا بكه‌ين.
باگداسارۆڤ، گوتيشى: دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى كوردى، هه‌مووان ده‌ترسێنێت. چونكه كوردستانى عێراق ئه‌مرى واقيعه. هه‌روه‌ها فيدراڵى باكوورى سوورياش بووه‌ته ئه‌مرى واقيع. هاوكات رووبه‌رێكى فراوانى توركيا به تايبه‌تى ناوچه كشتووكاڵييهكان له ژێر هه‌ژموون و كۆنترۆڵى پارتى كرێكارانى كوردستانن و بۆ ئێرانيش هه‌مان شت راسته.
ئه‌گه‌ر شه‌ڕيش رووبدات له ناوچه‌كه، ئه‌وا هێزه‌كانى پارتى ديموكرات ده‌سته‌پاچه نامێننه‌وه و ده‌ستيان نه‌به‌ستراوه، سه‌رۆكى پارته‌كه‌ش ساڵح موسلم رايگه‌ياندووه، ئه‌وان ده‌چن بۆ يارمه‌تيدانى براكانيان له عێراق سه‌ره‌ڕاى هه‌بوونى ناكۆكى له نێوان حزبه‌كه‌ى و پارتى ديموكراتى كوردستان له عێراق.
سه‌ره‌ڕاى ئه‌مانه حكومه‌تى عێراق داواى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى ئه‌نجامى ريفراندۆمه‌كه‌ى 25ى ئه‌يلوول ده‌كات. مه‌رجيان به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنێت كه ناكرێت ئه‌وان قبوڵيان بكه‌ن. هه‌ربۆيه هيچ رێگه‌يه‌ك له‌به‌رده‌ممان نه‌ماوه‌ته‌وه جگه له‌وه‌ى چاودێرى ره‌وشه‌كه بكه‌ين و چاوه‌ڕێ بين.
سه‌رچاوه: RTى عه‌ره‌بى