ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازى بۆ سه‌ر ئيدلب راگه‌ياند
هه‌رگيز رێگه ناده‌ين رێڕه‌وێك بۆ تيرۆريستان به درێژايى سنوورمان له‌گه‌ڵ سووريا بمێنێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى كۆمارى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان ده‌ستپێكردنى پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازى گه‌وره‌ى له سنوورى پارێزگاى ئيدلب راگه‌ياند.
هاوكات به‌رپرسێكى گه‌وره له ئۆپۆزيسيۆنى سووريا رايگه‌ياند، گرووپه‌كانى سه‌ر به سوپاى سوورياى ئازاد، ئاماده‌كاريان كردووه بۆ چوونه ئه‌و ناوچانه‌ى له ژێر ده‌سه‌ڵاتى هێزه توندڕه‌وه‌كانه له باكوورى خۆرئاواى سووريا و ئه‌و هه‌نگاوه‌شيان به هاوكارى و پشتيوانى سوپاى توركيايه.
له وته‌يه‌كيدا كه ئاراسته‌ى ئه‌ندامانى پارتى داد و گه‌شه‌پێدانى توركياى كرد، ئه‌ردۆغان گوتى: له ئه‌مڕۆوه پرۆسه‌يه‌كى سه‌ربازى گه‌وره له ئيدلب ده‌ستپێده‌كه‌ين و ئه‌و پرۆسه‌يه‌شمان به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌ردۆغان گوتيشى: هه‌رگيز رێگه ناده‌ين رێڕه‌وێك بۆ تيرۆريستان به درێژايى سنوورمان له‌گه‌ڵ سووريا بمێنێته‌وه. دواى پرۆسه‌ى ئيدلبيش هه‌نگاوى ديكه ده‌نێين.
هه‌روه‌ها مسته‌فا سيجرى سه‌ر به ليواى موعته‌سه‌مى سوپاى سوورياى ئازاد گوتى: ئه‌و گرووپانه‌ى ساڵى رابردوو له ناوچه سنوورييه‌كانى توركيا به‌شدارييان له پرۆسه‌ى سه‌ربازى قه‌ڵغانى فورات كردبوو، ئه‌مساڵ به‌شدارى ناكه‌ن.
گوتيشى: سوپاى سوورياى ئازاد به پشتيوانى سوپاى توركيا ئاماده‌يى ته‌واوى هه‌يه بۆ ئه‌وه‌ى بچێته ئه‌و ناوچانه، به‌ڵام تا ئێستا هيچ جوڵه‌يه‌كيان بۆ نه‌كراوه.
ئه‌و پرۆسه سه‌ربازييه‌ى سوپاى توركيا و ميليشياكانى هاوپه‌يمانى به‌شێكه له رێككه‌وتنى نێوان توركيا و ئێران و رووسيا به ئامانجى له‌ناوبردنى هه‌يئه‌ى ته‌حريرى شام كه هاوپه‌يمانێتييه‌كى چه‌كداره توندڕه‌وه‌كانه‌وه و ده‌ستيگرتووه به‌سه‌ر زۆربه‌ى ناوچه‌كانى پارێزگاى ئيدلبدا و به‌ره‌ى نووسره‌ى سه‌ر به قاعيده كه ئێستا ناوى خۆى گۆڕيوه بۆ ته‌حريرى شام سه‌ركردايه‌تى ئه‌و هاوپه‌يمانێتييه ده‌كات.