دۆستێكى نزيكى تره‌مپ داواى هه‌ڵگرتنى گه‌مارۆى سه‌ر كوردستان ده‌كات
گه‌لى كورد به درێژايى مێژوو زۆر ئازارى چه‌شتووه و ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه ئه‌مريكا كارێكيان بۆ بكات
K24 – هه‌ولێر:
فرانكلين گراهام، دۆستى نزيكى دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئه‌مريكا له پۆستێكيدا كه له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردووه، داوا له ئه‌مريكا ده‌كات پشتيوانى له ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات، چونكه كورد هاوپه‌يمانى پله يه‌كى ئه‌مريكان له شه‌ڕى دژ به داعش.
پرسى گه‌مارۆ و بڕياره‌كانى به‌غدا له دژى هه‌رێمى كوردستان، دۆستانى كوردى هێناوه‌ته ده‌نگ و له ديارترين ئه‌و دۆستانه‌ى كورد، كه له لايه‌ن سه‌رۆكى ئه‌مريكاوه رێزێكى تايبه‌تى لێنراوه، فرانكلين گراهامه و ئه‌و له نوێترين ههڵوێستيدا داوايكردووه، ئيداره‌ى واشنتن پشتيوانى دۆزى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بكات.
فرانكلين گراهام له پۆستێكى فه‌يسبووكدا ئه‌وه‌شى نووسيوه: له شه‌ڕى دژ به داعشدا زياتر له هه‌زار پێشمه‌رگه گيانى خۆيان به‌ختكردووه.
له باره‌ى ره‌وشى ئێستا و سزاكانى به‌غداوه، گراهام نووسيويه‌تى: حكومه‌تى عێراق له ژێر كاريگه‌رييه‌كى توندى ئێراندايه و سنووره‌كانى به رووى كوردستاندا داخستووه و هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى هێز ده‌كات. ئه‌وه‌ش كارى رێكخراوه خێرخوازييهكانى راگرتووه.
له به‌شێكى ديكه‌ى پۆسته‌كه‌يدا، گراهام، نووسيويه‌تى: گه‌لى كورد به درێژايى مێژوو زۆر ئازارى چه‌شتووه و ئێستا كاتى ئه‌وه‌يه ئه‌مريكا كارێكيان بۆ بكات و هيوادارم حكومه‌تى ئه‌مريكا پشتگيرى هه‌ر كه‌سێك بكات كه داواى ئازادى ده‌كات.
فرانكلين داواى له ئيداره‌ى تره‌مپ كردووه، داوا له به‌غدا بكات ئه‌و گهمارۆيه هه‌ڵبگرێت كه له‌سه‌ر گه‌لى كوردستان دايناوه.
له كۆتايى پۆستهكهشيدا نووسيويه‌تى: من نزا بۆ كورد و سه‌ركرده‌كانى ده‌كه‌م و هيوادارم به‌ره‌و پێشه‌وه بڕۆن.
ئه‌مه دووه‌م پۆستى فرانكلين گراهامه له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا كه بۆ پشتيوانى له پرسى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبووك بڵاويكردووه‌ته‌وه.
پێشتر له 23ى ئه‌يلوول/ سێپتێمبه‌رى 2017 له پۆستێكدا كه بۆ پشتيوانيكردن له پرۆسه‌ى ريفراندۆمى سه‌ربه‌خۆيى كوردستان بڵاويكردبوويه‌وه، گراهام نووسيبووى: گه‌لى كورد چه‌ندين ساڵه له لايه‌ن عه‌ره‌به دراوسێكانيانهوه به شێوه‌يه‌كى خراپ مامه‌ڵه‌يان له‌گه‌ڵ ده‌كرێت، به تايبه‌تى له لايه‌ن رژێمى سه‌دام حوسێنه‌وه كه كيمياييباران كران و سه‌ربڕان و هه‌روه‌ها له لايه‌ن ئێران و توركياوه، ئه‌وان دۆستى راسته‌قينه‌ى ئه‌مريكان و پێشوازييان له پێكهاته‌كانى كريستيان و ئێزدييه‌كان كردووه و ئه‌و پێكهاتانه به ئازادى رێوڕهسمهكانيان ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
هه‌روه‌ها نووسيبووى: عێراق دابه‌ش بووه و هه‌رگيز ناگه‌ڕێته‌وه بۆ دۆخى پێشتر و گه‌لى كورديش گه‌يشتووه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ى كه پێويسته چاره‌نووسى خۆى ديار بكات.
گراهام، كه‌سێكى نزيكى دۆناڵد تره‌مپه و زوو زوو ديدارى له‌گه‌ڵ ئه‌نجام ده‌دات و له رێوڕه‌سمى سوێندخواردنهكهيدا يه‌كێك بوو له‌و قه‌شانه‌ى نزاى بۆ تره‌مپ خوێند.
فرانكلين گراهام، له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵدا سه‌ردانى هه‌رێمى كوردستانى كرد بۆ ئه‌نجامدانى كارى خێرخوازى و له لێدوانێكى تايبه‌تيدا بۆ كوردستان 24 به‌ڵێنى دا زانیاری له باره‌ی گه‌لی كورده‌وه بداته دۆناڵد ترامپ و له ته‌واوی ورده‌كارییه‌كان ئاگاداری بكاته‌وه.
فرانكلین گراهام، خاوه‌نی رێكخراوی ساماریتان پیرسی خێرخوازییه و له ساڵی 2007ه‌وه تاكو ئێستا، به بڕی زیاتر له 15 ملیۆن دۆلار، پرۆژه‌ی خێرخوازی جێبه‌جێكردووه.