سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا كارێكی نوێ ده‌دۆزێته‌وه
ده‌یڤید كامیرۆن دوای نزیكه‌ی ساڵێك به نیازی كارێكی نوێیه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌یڤید كامیرۆن، سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا، دوای تێپه‌ڕبوونی نزیكه‌ی ساڵێك، له‌سه‌ر ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی، ئێستا كارێكی نوێی دۆزیوه‌ته‌وه.
كامیرۆن له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، له‌گه‌ڵ كۆمپانیای First Data Corporation، كه كۆمپانیایه‌كی به‌ناوبانگی بواری ته‌كنه‌لۆژییه له جیهان، ده‌ستبه‌كار بووه.
ئه‌ركی سه‌ره‌كی كامیرۆن، فراوانكردنی قه‌باره‌ی كۆمپانیاكه‌یه له بازاڕه نوێیه‌كانی جیهان، له‌گه‌ڵ ئه‌و بازاڕانه‌ی پێشتر كۆمپانیاكه كاری تێدا كردووه.
پۆسته‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشووی به‌ریتانیا، له چوارچێوه‌ی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری تایبه‌ت به كۆمپانیاكه ده‌بێت، كه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له نیویۆركه.
فرانك بیسگنانو، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه ده‌ڵێت: "ده‌یڤید كامیرۆن یه‌كێكه له سه‌ركرده هه‌ره دیاره‌كانی جیهان له‌و بواره، شانازیش به‌وه ده‌كه‌ین كه بووه‌ته یه‌كێك له ئه‌ندامانی ئه‌نجوومه‌نی راوێژكاری".
لاى خۆیه‌وه ده‌یڤی كامیرۆ ده‌ڵێت: "جێگه‌ی شانازییه كه له ماوه‌ی مانه‌وه‌م له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا، وڵاته‌كه‌م بوو به هێزێكی سه‌ره‌كی ته‌كنه‌لۆژیا له جیهان".
ده‌یڤید كامیرۆن، له مانگی حوزه‌یران/ یۆنیۆی 2016، به‌هۆی ده‌رچوونی وڵاته‌كه‌ی له یه‌كێتی ئه‌وروپا، ده‌ستی له پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا كێشایه‌وه و رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی پێویستی به سه‌ركردایه‌تییه‌كی نوێ هه‌یه.