پیاوێكی ئیندۆنیزی شه‌ڕی مه‌رگ له‌گه‌ڵ مارێكی زه‌به‌لاحدا ده‌كات
درێژی ماره‌كه 6 مه‌تر ده‌بێت
K24 – هه‌ولێر:
پیاوێكی ئیندۆنیزی، به‌ناوی رۆبه‌رت نابابان، كه پاسه‌وانی دارستانه، له كاتی گه‌ڕان و پشكنیندا، مارێكی شه‌ش مه‌تری ده‌گرێت، به‌ڵام ئاراسته‌ی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌كه ده‌گۆڕێت و به ته‌نها ناتوانێت ماره‌كه كۆنڕۆڵ بكات.
رۆبه‌رت نابابان له كاتی گه‌ڕانه‌كه‌یدا له‌ناوچه‌ی Batang Gansalی سۆمه‌تره، ماره‌كه ده‌بینێت، سه‌ره‌تا ماره‌كه ده‌گرێت و ده‌یه‌وێت بیخاته ناو كیسێكی قوماش، به‌ڵام ماره‌كه هه‌ڵده‌گه‌ڕێته‌وه و به چه‌ند شوێنێكی قۆڵییه‌وه ده‌دات.
هه‌رچه‌نده ئه‌و پیاوه شاره‌زایی له راوكردنی مار هه‌یه، به‌ڵام به‌هێزی ماره‌كه، كه درێژییه‌كه‌ی شه‌ش مه‌تره، له ئاست توانای رۆبه‌رتدا نه‌بوو.
دواتر یه‌كێك له هاوكارانی و ژماره‌یه‌ك دانیشتووانی گونده‌كه، هاوكاریی رۆبهرتیان كردووه و توانیویانه له مه‌رگێكی حه‌تمی رزگاری بكه‌ن و ماره‌كه‌ش راو بكه‌ن.
ئێستا رۆبه‌رتی ته‌مه‌ن 37 ساڵ، له نه‌خۆشخانه‌یه و چاره‌سه‌ری پزیشكی بۆ ده‌كرێت، دانیشتووانی گونده‌كه‌ش دوای كوشتنی ماره‌كه، پارچه پارچه‌یان كرد و به چێژه‌وه گۆشته‌كه‌ی ده‌خۆن.
به شێوه‌یه‌كی گشتی، له هه‌ندێك ناوچه‌ی ئیندؤنیزیا و فلیپین درێژی ماره زه‌به‌لاحه‌كان ده‌گاته زیاتر له 20 پێ، واتا شه‌ش مه‌تر و حكوومه‌تی ئه‌و وڵاتانه ناچارن پاسه‌وانی تایبه‌ت بۆ دارستانه‌كان دابمه‌زرێنن، بۆ ئه‌وه‌ی مه‌ترسی ئه‌و جۆره مارانه كه‌مبكه‌نه‌وه.