ترەمپ لە بڕیارێكی پەشیمان دەبێتەوە

"ئاشتیمان دەوێت"

K24 - ھەولێر

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا، جەختی لەسەر ھەوڵەكانی بەدیھێنانی ئاشتی لەنێوان ئیسرائیل و فەڵەستینییەكان كردەوە و رایگەیاند، باڵیۆزخانەكەمان بۆ ئۆرشەلیم ناگواسترێتەوە، تاكو ھەلێك بدەینە بەدیھێنانی ئاشتی نێوان ھەردوولا.

سەرۆكی ئەمریكا ھەروەھا گوتی: "وابزانم فەلەستین و ئیسرائیل و ئیدارەی ئێمەش ئاشتیمان دەوێت".

دوای دەست بەكاربوونی وەك سەرۆكی ئەمریكا، دۆناڵد ترەمپ بەڵێنیدابوو، باڵیۆزخانەی وڵاتەكەی لە تەل ئەڤیڤەوە بۆ ئۆرشەلیم بگوازێتەوە.