ریزبه‌ندی 10 باشترین یاریزانی (دڵی به‌رگری) ئه‌ورووپا
ئه‌و 10 به‌رگریكاره پۆڵایینه‌ی، قورسایی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپایان له‌سه‌رشانه
تا دێت له خوله‌كانی ئه‌ورووپا هێرشبه‌ری تۆقێنه‌ر و ئاستبه‌رز ده‌رده‌كه‌وێن كه فشارێكی گه‌وره‌یان بۆ سه‌ر به‌رگریكاران دروست كردووه، له‌م راپۆرته‌دا ئاماژه به دیارترین 10 یاریزانی دڵی به‌رگری ده‌كه‌ین كه ئه‌م وه‌رزه رۆڵێكی گه‌وره‌یان له به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی هێرشه‌كانی به‌رامبه‌ر بینیوه.

10ـ سۆكراتس، به‌رگریكاری ته‌مه‌ن 29 ساڵه‌ی یۆنانی، له‌وه‌ته‌ی 2013ـه‌وه له یانه‌ی دۆرتمۆند یاری ده‌كات، ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی 7 یاری كردووه، 90%ـی پاسه‌كانی دروست بوونه و 11 هێرشی مه‌ترسیداری پوچه‌ڵ كردۆته‌وه.

9ـ ماركینۆس، به‌رگریكاری به‌رازیلی یانه‌ی پاریس سانجێرمان، پێنجه‌م وه‌رزه یاری بۆ یانه‌ی پی ئێس جی ده‌كات، ئه‌م وه‌رزه 97%ـی پاسه‌كانی دروست بووه، هه‌ڵبه‌ت هاوشانی تیاگۆ سیلڤای هاونیشتیمانی دیوارێكی پۆڵاینیان له هێڵی دواوه دروست كردووه.

8ـ ماتس هامڵێس، ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی 7 یاری له‌گه‌ڵ بایرن میونشن له بۆندزلیگا كردووه، ئه‌گه‌رچی به‌هۆی پێكانی جیرۆم بواتینگ و پێكانی مانوێل نوبهری گۆڵپارێز 7 گۆڵیان له‌سه‌ر تۆمار كراوه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م یاریزانه یانه‌كه‌ی له 12 هێرشی مه‌ترسیدار رزگار كردووه و 89%ـی پاسه‌كانی دروست بووه و گۆڵێكیشی تۆمار كردووه.

7ـ دێیگۆ گۆدین، ئه‌م یاریزانه ئه‌م وه‌رزه له لالیگا ته‌نیا به‌شداریی 4 یاری كردووه، له‌و 4 یارییه‌ش، ئاتڵێتیكۆ ته‌نیا 2 گۆڵی لێكراوه و به ته‌نیا كۆنترۆڵی 60%ـی هێرشه‌كانی به‌رامبه‌ری كردووه.

6ـ یان ڤێرتنگهێن، یاریزانی دڵی به‌رگری ته‌مه‌ن 30 ساڵه‌ی یانه‌ی تۆتێنهام، ئه‌م به‌رگریكار به‌لجیكایه ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی 7 یاری پرێمه‌رلیگی كردووه، به باشترین به‌رگریكاری وه‌رزی رابردووی یانه‌كه‌ی ده‌ستنیشان كراوه، 454 پاسی دروستی داوه، ئه‌م وه‌رزه‌ش به دروستی به‌رپه‌چی 88%ـی هێرشه‌كانی تیپی به‌رامبه‌ری داوه‌ته‌وه.

5ـ میراندا، یاریزانی دڵی به‌رگری به‌رازیلی یانه‌ی ئینته‌ر میلان، ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی 7 یاری له سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا كردووه، 12 هێرشی به‌رامبه‌ر پوچه‌ڵ كردۆته‌وه.
.jpg)
4ـ لیۆناردۆ بۆنۆچی، ئه‌م یاریزانه له هاوینی ئه‌مساڵ له یانه‌ی یوڤێنتۆس روویكرده یانه‌ی ئه‌یسی میلان، له‌گه‌ڵ یانه نوێیه‌كه‌ی به‌شداریی 7 یاری له سێریا ئه‌ی كردووه، كۆنترۆڵی 14 هێرشی به‌رامبه‌ری كردووه، 85%ـی تۆپه‌كانی به دروستی بۆ هاوڕێیه‌كانی ناردووه.
3ـ سێرخیۆ رامۆس، ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی 6 یاری له لالیگا كردووه، 90%ـی هێرشه‌كانی به‌رامبه‌ر پوچه‌ڵ كردۆته‌وه، 12 لێدانی سه‌ری ته‌واو كردووه و كۆنترۆڵی 21 هێرشی به‌رامبه‌ری كردووه.

2ـ جیرارد پیكێ، ئه‌م وه‌رزه به‌شداریی له 5 یاری لالیگا كردووه، 91%ـی پاسه‌كانی دروست بووه، یانه‌ی بارسێلۆنا له پێشه‌وه خاوه‌نی لیۆنێل مێسی، به‌ڵام له دواوه پیكێی هه‌یه كه له دوای لیۆ زۆرترین رۆڵ بۆ یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه ده‌گێرێت.
.jpg)
1ـ جۆرجیۆ كیلینی، ئه‌م یاریزانه له سێریا ئه‌ی 22 جار تۆڕی یانه‌كه‌ی به خاوێنی هێشتۆته‌وه، ئه‌م وه‌رزه له‌گه‌ڵ یوڤێنتۆس به‌شداریی 5 یاری كردووه و، له دواوه هه‌موو هێزی یوڤێنتۆس لای كیلینی كۆبۆته‌وه.