دوايين قۆناغى كۆنترۆڵكردنى ره‌ققه ده‌ستيپێكرد
هاوپه‌يمانى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، ده‌ستپێكردنى دوايين قۆناغى كۆنترۆڵكردنى ره‌ققه‌ى راگه‌ياند.
K24 – هه‌ولێر:
هاوپه‌يمانى هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، ده‌ستپێكردنى دوايين قۆناغى كۆنترۆڵكردنى ره‌ققه‌ى راگه‌ياند.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات ناسراو به (هه‌سه‌ده)، له لايه‌ن ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانێتى نێوده‌وڵه‌تى دژ به داعشه‌وه پشتيوانى لێده‌كرێت.
فه‌رمانده‌يه‌كى هه‌سه‌ده به رۆيته‌رزى راگه‌ياندووه، ئامانجى داهاتوومان گه‌مارۆدانى ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى ياريگاى گه‌وره‌ى ره‌ققه‌يه.
پێشتر وته‌بێژى ژوورى عه‌مه‌لياتى توڕه‌يى فورات، جيهان شێخ ئه‌حمه‌د رايگه‌ياند، پرۆسه‌ى كۆنترۆڵكردنى يه‌كجاره‌كى ره‌ققه له چه‌ند رۆژى داهاتوودا راده‌گه‌يه‌نرێت.
گوتيشى: تا ئێستا توانراوه له سه‌دا 85ى شارى ره‌ققه له لايه‌ن هه‌سه‌ده‌وه كۆنترۆڵ بكرێت و شه‌ڕ و پێكدادان له‌گه‌ڵ تيرۆريستانى داعش به‌رده‌وامه.
پرۆسه‌ى شه‌ڕى ره‌ققه له حوزه‌يرانى رابردووه‌وه ده‌ستيپێكردووه. دواى ئه‌وه‌ى ماوه‌ى سێ ساڵه شاره‌كه كراوه‌ته ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعش له سووريا.