ژووره بازرگانييه‌كانى ئێران: داخستنى سنوور به رووى هه‌رێمدا زيان له ئابوورى ئێران ده‌دات
لەھەڵوێست نواندن بەرامبەر ھەرێمی كوردستان پەلە نەكەن
K24 – هه‌ولێر:
ژووری بازرگانی و ژووری ھەناردە و ھاوردەكارانی ئێران داوا لە ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوەیی وڵاتەكەیان دەكەن كە لەھەڵوێست نواندن بەرامبەر ھەرێمی كوردستان پەلە نەكەن.
ئه‌و لايه‌نه په‌يوه‌نديدارانه‌ى بوارى ئابوورى ئێران ده‌ڵێن: ئەگەر سنووری نێوان ھەرێمی كوردستان و ئێران دابخرێ مانگانە شه‌ش سه‌د ملیۆن دۆلار زیان لە ئابووری ئێران دەدات، ئه‌مه‌ش وه‌به‌رهێن و بازرگانانی ئێرانی نیگه‌ران كردووه.