راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكانی ھەرێم رۆژانە 5 ملیۆن دۆلار زیان له نه‌جه‌ف دەدات
ئەگەر بەغدا داواكەیان جێبەجێ نەكات مانگری گشتی رادەگەیەنن
K24 - ھەولێر
بازرگانان و زێڕنگرانی نه‌جه‌ف دژی راگرتنی گەشتە نێودەوڵەتییەكانی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی هاتنه ده‌نگ و داوایان له حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كرد چاره‌سه‌رێك بدۆزێته‌وه.
بازرگانانی زێڕ له پارێزگای نه‌جه‌ف رایانگه‌یاندووه، به‌هۆی راگرتنی گەشتی نێودەوڵەتی لە فڕۆكه‌خانه‌كانی ھەرێمی كوردستان، رۆژانه پێنج ملیۆن دۆلار زیانیان به‌رده‌كه‌وێت، چونكه تاكه ده‌رچه‌ی هاوردنی زێڕ بووه له توركیاوه بۆ هه‌موو عێراق.
بازرگانانی زێڕ له خواری عێراق داوایان له حه‌یده‌ر عه‌بادی، كردووه كه رێگه بده‌ن له به‌غدا و به‌سره و نه‌جه‌فه‌وه زێڕ هاورده بكه‌ن، ئه‌گه‌ریش به‌غدا به ده‌نگ داواكه‌یانه‌وه نه‌چێت مانگرتنی گشتی راده‌گه‌یه‌نن.