به‌روبوومى ئێرانى زيانى له جوتيارانى هه‌رێمى كوردستان داوه
باجی له‌سه‌ر به‌رهه‌می ده‌ره‌كی به‌تایبه‌تی ئێرانی داناوه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی هه‌رێمی كوردستان چه‌ند جارێك ئه‌وه‌ی راگه‌یاندووه كه باجی له‌سه‌ر به‌رهه‌می ده‌ره‌كی به‌تایبه‌تی ئێرانی داناوه بۆ پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی، كه‌چی جوتیارانی پێنجوێن ده‌ڵێن: بڕیاره‌كان هيچ كاريگهرييهكيان نه‌بووه و هێشتا به‌رهه‌می ئێرانی بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی زیانی گه‌وره بۆ جوتیار و به‌رهه‌می ناوخۆیی.