به‌ ڤیدیۆ... 3 به‌ربژێر ململانێی خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی 2017 ده‌كه‌ن

گۆڵی مێسی و نێیمار له‌ لیسته‌كه‌دا فڕێدرانه‌ ده‌ره‌وه‌

فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی ناسراو به‌ فیفا، 3 به‌ربژێری له‌ نێو لیسته‌كه‌دا بۆ وه‌رگرتنی خەڵاتی پوشکاش بۆ جوانترین گۆڵی ساڵی رابردوو هێشته‌وه‌.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌، 9 ئۆكتۆبه‌ری 2017، فیفا له‌ پێگه‌ی فه‌رمی خۆی، 3 یاریزانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پوشكاش راگه‌یاند.

ئۆلیڤەر جیرۆد هێرشبەری فەرەنسی ئارسێناڵی ئینگلاند، ئێسکارین ماسولوکێ گۆڵپارێزی ئێف سی باروکای گینیا و دینا کاستیانۆسی خانمە یاریزانی هەڵبژاردەی ڤێنزویلا به‌ فه‌رمی ململانێی بردنه‌وه‌ی خه‌ڵاتی جوانترین گۆڵی ساڵی رابردوو ده‌كه‌ن.

ئەم سێ یاریزانە دوای بەدەستهێنانی زۆرترین دەنگ ناویان لە لیستی کۆتایی هاتووە و لە ئەمرۆ بە دواوەش هاندەران دەتوانن خاوەنی جوانترین گۆڵ دەست نیشان بکەن و لە رێکەوتی 23ـی ئەم مانگە براوەی جوانترین گۆڵ دیاری دەکرێت.

فیفا له‌ كۆتایی 2016 ناوی 10 یاریزانی بۆ وه‌رگرتنی خه‌ڵاتی پوشكاش به‌ربژێر كرد، كه‌ تێیدا گۆڵی لیۆنێل مێسی به‌رامبه‌ر ئه‌مریكا و گۆڵی نێیمار به‌رامبه‌ر ڤیاریال له‌ لیسته‌كه‌دا هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ فیفا ژماره‌ی یاریزانه‌كانی كه‌م كرده‌وه‌ و گۆڵی ئه‌و دوو یاریزانه‌ فڕێدرانه‌ ده‌ره‌وه‌.