باڵيۆزى پێشووى ئه‌مريكا له ئازه‌ربيجان: په‌يوه‌ندى ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێر ئاسايى ده‌بێته‌وه
هه‌نگاو به هه‌نگاو په‌يوه‌ندى نێوان ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێر ئاسايى ده‌بێته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
باڵيۆزى پێشووى ئه‌مريكا له ئازه‌ربيجان و ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى ئيداره‌ى كۆمپانياى توركاس پترۆڵ، ميتيۆ برايزا رايگه‌ياند، هه‌نگاو به هه‌نگاو په‌يوه‌ندى نێوان ئه‌نقه‌ره و هه‌ولێر ئاسايى ده‌بێته‌وه.
گوتيشى: توركيا ته‌نيا رێگه‌يه بۆ هه‌رێمى كوردستان تا بتوانێت نه‌وت و به‌رهه‌مه‌كانى بفرۆشێت.
هه‌روه‌ها گوتى: من دڵنيام په‌يوه‌ندى نێوان توركيا و هه‌رێمى كوردستان پله له پله ئاسايى ده‌بێته‌وه. هه‌نارده‌ى نه‌وتى كه‌ركووك له رێى توركياوه به‌رده‌وام ده‌بێت و ئه‌وه‌ش هيچ گومانێكى تێدا نييه.
جێى ئاماژه‌يه له سه‌دا سێى يه‌ده‌گى نه‌وتى جيهان له هه‌رێمى كوردستاندايه.
له ئێستادا به‌رهه‌مى رۆژانه‌ى نه‌وتى هه‌رێم بۆ بازارى جيهانيى 600 هه‌زار به‌رميله.
سه‌باره‌ت به قه‌باره‌ى يه‌ده‌كى نه‌وتى له هه‌رێمدا سه‌رچاوه ميدياييه‌كان ئاماژه بۆ بوونى 50 مليار به‌رميل نه‌وت ده‌كه‌ن، كه ده‌كاته سێيه‌كى كۆى يه‌ده‌گى عێراق.