وێنە و ڤیدیۆ.. ئەو یاریزانانەی سەرەڕای بڕانەوەی پێیەکانیان وازیان لە یاریی تۆپی پێ نەهێناوە و بوونە پاڵەوانی یۆرۆ

تورکیا و ئینگڵاند یارییەکی مێژوویی و لەبیرنەکراویان لە یۆرۆی بێ پەلان ئەنجام دا

K24- هەولێر

ئەوەی شەوی دووشەممە لە تورکیا روویدا باوەڕپێنەکراوبوو، بەڵام ئەمە یاریی کۆتایی یۆرۆی تایبەت بەو یاریزانانەیە قاچ و دەستیان لەدەست داوە و بوونەتە کەسانی خاوەن پێداوسیتی تایبەت.
لە فایناڵی جامی ئەوروپا بۆ ئەو یاریزانانەی قاچ یان دەستیان بڕاوەتەوە، تورکیا و ئینگڵاند لە یاریگەی ڤۆدافۆن لە ئیستەنبۆڵ بەیەک گەیشتن.
ئەوەی ئەوان ئەنجامی دەدەن، زۆر سەرسوڕهێنەرە، یاریزانەکان گەڕجی قاچێکیان پێوە نییە، بەڵام بە قاچێك و گۆچانەکانیان جوڵەی باوەڕپێنەکراو ئەنجام دەدەن، گۆڵپارێزەکانیش گەرچی دەستێکیان پێوە نییە، کەچی لە بەرپەرچدانەوەی سەرنجڕاکێشیان هەیە.
سەرەتا لە خولەکی 25 عومەر گولێرزیوز گۆڵی یەکەمی بۆ تورکیا تۆمارکرد هاندەرانی یاریگەی هێنایە جۆش و خرۆش.
یاریزانانی هەردوو هەڵبژاردە هێرشەکانیان ئاڵوگۆڕ دەکرد، چەند جارێک تورکیا نزیکبوو ئەنجامی یارییەکە گەورەتر بکات، یاریزانانی هەڵبژاردەی ئینگڵاندیش چەند دەرفەتێکیان بۆ یەکسانکردنەوەی ئەنجامی یارییەکە لەدەست دا.
لە خولەکەکانی کۆتاییدا ئینگڵاند گۆڵی بەرامبەربوونی کرد و رای وێستبرووک گۆڵی بەرامبەربوونی کرد.
بەڵام لە کاتی زیادکراودا، ئۆسمان چاکماکی کاپتنی تورکیا گۆڵێکی زێڕینی تۆمارکرد و بەو گۆڵە نازناوەکەی بۆ تورکیا بەدەستهێنا، کە تورکیا لە نێو 12 هەڵبژاردە بووە پاڵەوان و دوای یارییەکەش رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی کۆماری تورکیا لە تویتەر پیرۆزبایی لە هەڵبژاردەکە کرد و بیناڵی یەڵدرمی سەرۆکوەزیرانیش بە تەلەفۆن پیرۆزبایی لە راهێنەری هەڵبژاردەی بێ پەلەکانی تورکیای کردووە.

یاریزانانی هەڵبژادەی بێ پەلانی تورکیا
یاریزانانی هەڵبژادەی بێ پەلانی تورکیا
یاریزانانی هەڵبژاردەی بێ پەلانی تورکیا و ئینگڵاند
یاریزانانی هەڵبژاردەی بێ پەلانی تورکیا و ئینگڵاند
یاریزانانی هەڵبژادەی بێ پەلانی تورکیا
یاریزانانی هەڵبژادەی بێ پەلانی تورکیا