بایرن میونشن زه‌برێكی گه‌وره‌ی به‌ركه‌وت

یۆپ هاینكس له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌یه‌كی له‌ده‌ستدا

 ئارتۆرۆ ڤیدالی ناوەراستکاری بایرن میونشنی ئەڵمانیا بە هۆی پێکانه‌وه‌ نەیتوانی لە راهێنانەکانی یانەکەی بەردەوام بێت و پێشبینی ئه‌وه‌ ده‌كرێت پێكانه‌كه‌ی قورس بێت.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، 10 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی بیڵدی ئه‌ڵمانیا ئاشكرای كردووه‌ كه‌ لە دووەم رۆژی راهێنانەکانی باڤارییەکان لە ژێر سەرکردایەتی یوپ هاینکسی راهێنەری نوێ ئەو یانەیە، ڤیدالی ناوەراستکاری چیللی بە هۆی هەستکردن بە ئازار لە رانی چەپی نەیتوانی لە راهێنانەکان بەردەوام بێت و بە ناچاری یاریگای جێهێشت.

ڤیدال کە بە هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانی بەشداری لە یاری ئەمشەوی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی بەرامبەر برازیل لە پاڵاوتنه‌كانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا ناكات كه‌ بڕیاروایە پشکنینی پزیشکی بۆ بکرێت و دواتر رادەی پێکانەکەشی بڵاودەکریتەوە.