دیبالا پێش ئه‌وه‌ی رووبكاته ریال مه‌درید مه‌رجێكی بۆ فلۆرێنتینیۆ پێرێز هه‌یه
دیبالا یه‌كێكه له دیارترین ئه‌و ئه‌ستێرانه‌ی كه ریال مه‌درید هه‌وڵی گواستنه‌وه‌ی ده‌دات
میدیاكانی ئیسپانیا ئاشكرایان كردووه كه پاوڵۆ دیبالا یه‌كێكه له گه‌وره‌ترین خواسته‌كانی زینه‌دین زێدان بۆ گواستنه‌وه‌ی هاوینی داهاتووه، هه‌ڵبه‌ت باس له‌وه‌ش كراوه كه دیبالا مه‌رجێكی بۆ پۆشینی درێسی ریال مه‌درید هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 10 ئۆكتۆبه‌ری 2017، كه‌ناڵێكی ته‌له‌ڤزیۆنی ئیسپانیا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه پاوڵۆ دیبالا بیرۆكه‌ی په‌یوه‌ندیكردنی به یانه‌ی ریال مه‌درید هه‌یه، به‌ڵام مه‌رجێكی بۆ فلۆرێنتینیۆ پێرێز هه‌یه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، دیبالا ئاماده‌یه په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات، به مه‌رجێك فلۆرێنتینیۆ پێرێز، زێدان ناچار بكات كه وه‌ك یاریزانی سه‌ره‌ڕم یان له باڵه‌كان یاری پێبكات.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، ئاماژه بۆ ئه‌وه‌ش كراوه كه دیبالا رازیبووه بۆ وه‌رزی داهاتوو په‌یوه‌ندی به ریال مه‌درید بكات، به مه‌رجێك له سه‌رجه‌م یارییه‌كان له پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی یاری بكات.
میدیاكان پێشتر ئاماژه‌یان بۆ ئه‌وه كرد بوو كه یانه‌ی ریال مه‌درید به گه‌رمی بۆ گواستنه‌وه‌ی دیبالا و هازارد له‌سه‌رهێڵه، هه‌روه‌ها باس هاری كه‌ین، ئۆبامیانگ و ئانتوان گریزمانیش كراوه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، پێرێز بۆ وه‌رزی داهاتوو پلانی فرۆشتنی گاریس به‌یل و كه‌ریم بێنزێمای داڕشتووه و ده‌یه‌وێت له شوێنی ئه‌م دوو یاریزانه 2 ئه‌ستێره‌ی دیكه بۆ ریزه‌كانی بگوازێته‌وه.