نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى كه‌للـه‌ى سه‌ر ئه‌نجام ده‌درێت
ئه‌مجاره‌يان خۆبه‌خشێكى چينى ئاماده‌يى خۆى ده‌ربڕێوه ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ريه‌ى بۆ ئه‌نجامبده‌ن
K24- هه‌ولێر
وابڕياره له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2018 نه‌شته‌رگه‌رى چاندنى كه‌للـه‌ى سه‌ر بۆ خۆبه‌خشێكى چينى ئه‌نجام بدرێت.
شێوازى ئه‌نجامدانى ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ريه، گواستنه‌وه‌ى كه‌للـه‌ى سه‌رى مرۆڤێكه بۆ سه‌ر مرۆڤێكى ديكه كه له‌سه‌ره‌مه‌رگدا بێت.

ئه‌و نه‌شته‌رگه‌رییه مه‌ترسیداره، له‌لايه‌ن پزیشكی ئیتاڵی، سێرجیۆ كانیڤیرۆ، له‌سه‌ره‌تاى ساڵى 2018 بۆ خۆبه‌خشێكى چينى ئه‌نجام ده‌درێت هه‌روه‌كو خۆى ئاماژه‌ى پێده‌كات و ده‌ڵێت: "سه‌ره‌تا كه‌للـه‌سه‌رى خۆبه‌خشه چينيه‌كه له‌جه‌سته‌ى جيا ده‌كه‌نه‌وه و دواتر له ماوه‌ی چه‌ند چركه‌یه‌ك به جه‌سته‌یه‌كی دیكه‌وه ده‌نووسێنرێت و ده‌چێنرێت و ئينجا دڕكه‌په‌تك و مۆخی سه‌ر به بڕبڕه‌ی پشتی جه‌سته‌ی خۆشبه‌خشه‌كه‌وه ده‌لكێندرێته‌وه و به ماوه‌ی 15 خووله‌ك سووڕی خوێنی ناو دڕكه‌په‌تك ده‌ستپێده‌كاته‌وه و بۆ ماوه‌ى يه‌ك مانگ ته‌واوى جه‌سته بێهۆش ده‌كرێ".

پێشتر گه‌نجێكی خۆبه‌خشى رووسی به‌ناوى "ڤالێری سپیردۆنۆڤ" كه به‌هۆی نه‌خۆشییه‌كی جینییه‌وه ماسوولكه‌كانی له‌شی ده‌پووكێته‌وه، ئاماده‌يى خۆى بۆ ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ريه ئه‌نجامدا كه وا بڕيار بوو له‌مانگى ديسه‌مبه‌رى 2017 بۆى ئه‌نجام بدرێت، به‌ڵام په‌شيمان بوويه‌وه.
رين زيوبنج یه‌كێكه له پزیشكه‌كانی نه‌شته‌رگه‌ی له زانكۆی هارپینی چین، كه له‌گه‌ڵ كانیڤیرۆدا سه‌ره‌تا كاريان له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه كرد، له یه‌كێك له تاقیكردنه‌وه‌كان بۆ چاندنی سه‌ری مه‌یمنوونێك له جه‌سته‌ی مه‌یمنوونێكی دیكه سه‌ركه‌وتوو بوونه، هه‌رچه‌نده تا ئێستا هیچ وتارێكی زانستی ئه‌و راستییه‌ی پشتڕاست نه‌كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام كانیڤیرۆ ده‌ڵێت: "نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه و مه‌یموونه‌كه به بێ هیچ كێشه‌یه‌ك له نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رچووه" .
ئه‌و پزيشكه، دڵنيايى ئه‌وه‌شى داوه رێژه‌ى سه‌ركه‌وتنى ئه‌و نه‌شته‌رگه‌ريه له‌سه‌ر مرۆڤ به‌رێژه‌ى 90% سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
سه‌رچاوه: عربية SKY NEWS