جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق باسی درووستكردنی هه‌رێمی نه‌ینه‌وا ده‌كات
ئوسامه نوجێفی: پێكهاته‌كانی نه‌ینه‌وا متمانه‌یان نه‌ماوه

K24 - هه‌ولێر:
ئوسامه نوجێفی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند: "درووستكردنی هه‌رێمی نه‌ینه‌وا پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور نییه و مافێكی سرووشتی هاووڵاتیانه".
له میانی دیدارێكدا له‌گه‌ڵ دۆگڵاس سیلیمان، باڵیۆزی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق گوتوویه‌تی: "ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی هاووڵاتیانی نه‌ینه‌وا تێیدا ژیاون، بووه‌ته هۆی نه‌مانی متمانه‌یان به داهاتوو، پێكهاته‌كانی پارێزگاكه هیچ شتێكیان نه‌بینیووه ده‌سته‌به‌ری ژیانی داهاتوویان بكات و بیانگێڕێته‌وه سه‌ر ژیانی ئاسایی خۆیان، شكستی حكومه‌تی ناوخۆیی و گه‌نده‌ڵییش بوونه‌ته هۆی هێواش به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رله‌نوێ بنیاتنانه‌وه‌ی ژێرخانی وێرانبووی پارێزگاكه".
ده‌رباره‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانیش نوجێفی داوایكردووه ده‌رهاویشته‌كانی به شێوه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر بكرێت ببێته هۆی پارێزگاریی له یه‌كپارچه‌یی عێراق و ده‌ست له زمانی هه‌ڕه‌شه و هێزی سه‌ربازی هه‌ڵبگیرێت و په‌نا بۆ گفتوگۆی نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان ببریت، بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نیك په‌راوێز بخرێت و له ژێر چاودێری و گه‌ره‌نتی نێوده‌وڵه‌تیشدا بێت".
باوڵیۆزی ئه‌مریكا له عێراق، گوتوویه‌تی : "واشنتن جه‌خت له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان دوور له به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی ده‌كاته‌وه".