"گاریس به‌یل و هاری كه‌ین ئاڵ‌وگۆڕیان پێده‌كرێت"
زێدان ئاماده‌یه مۆدریچ و بێنزێما تێهه‌ڵكێشی گرێبه‌سته‌كه‌ی هاری كه‌ین بكات
به‌شێكی زۆر له میدیاكان له‌سه‌ر ئه‌وه كۆكن كه ریال مه‌درید به‌هۆی پێكانه له‌دوایه‌كه‌كانی بڕیاری فرۆشتنی گاریس به‌یلی داوه، له‌م پێناوه‌دا یه‌كێك له ئامانجه‌كانی سه‌رۆكی یانه‌ی شایانه گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ینی هێرشبه‌ری تۆتێنهامه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 11 ئۆكتۆبه‌ری 2017، تۆڕی هه‌واڵی ESPNـی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی شایانه به فه‌رمی پێشنیاری گۆڕینه‌وه‌ی گاریس به‌یلی به هاری كه‌ین بۆ یانه‌ی تۆتێنهام كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ته‌نانه‌ت ریال مه‌درید رازیبووه لوكا مۆدریچ یان كه‌ریم بێنزێماش تێهه‌ڵكێشی گواستنه‌وه‌ی هاری كه‌ین بكات كه مه‌زه‌نده ده‌كرێت نرخی گواستنه‌وه‌كه‌ی بایی 150 ملیۆن یۆرۆ بێت.
هاری كه‌ینی 24 ساڵ، له ئێستادا به گرێبه‌ستێك تا هاوینی 2022 په‌یوه‌سته به یانه‌ی تۆتێنهام، له ماوه‌ی 4 وه‌رزی رابردوو زیاتر له 110 گۆڵی به درێسی تۆتێنهامی له‌نده‌نی كردووه.