كه‌یسێكی گه‌نده‌ڵی له‌سه‌ر ناسڕ خلێیفی ئاشكرا بووه
كارێكی نایاسایی كردووه
سه‌رچاوه‌يه‌كی راگه‌یاندنی ئه‌ورووپا ئاشكرای كردووه كه داواکاری گشتی لە سویسرا کەیسێکی گەندەلی لەسەر ناسر خلێفی سەرۆكی گروپی کەنالەکانی بێن سپۆرت دەکاتەوە.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه، 12 ئۆكتۆبه‌ری 2017، رۆژنامەی ئاسۆشێدت پرێس بڵاویکردۆتەوە کە سەرۆکی یانەی پاریس سانجێرمانی فەرەنسی بە هۆی کرینەوەی مافی گواستنەوەی یارییەکانی مۆندیالی 2018ـی رووسیا بە گەندەڵی ئەو کارەی کردووە و لە بری کرینەوەی مافی ئەم یارییانە بە نایاسایی پارەی داوەتە جرۆم والکەی سکرتێری گشتی پێشووی فیفا، هەربۆیە ئەم داواکارە گشتیە بە هاوکاری بەرپرسانی تۆپی پێ فەرەنسا، یونان، ئیتاڵیا و ئیسپانیا لێکۆلینەوەکانیان لەسەر ئەم کەیسە دەست پێکردووە.
ناسر خلێفی له ئێستادا سه‌رۆكی یانه‌ی پاریس سانجێرمان و به‌ڕێوه‌به‌ری تۆڕی هه‌واڵ و میدیایی (BeinSport)ـى قه‌ته‌رييه.