له ره‌ققه 100 چه‌كدارى داعش خۆيان دا به ده‌سته‌وه
ئه‌و چه‌كدارانه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى ره‌ققه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى له دژى داعش رايگه‌ياند، 100 چه‌كدارى داعش له ده‌وروبه‌رى ره‌ققه خۆيان داوه به ده‌سته‌وه.
ريان ديلون، گوته‌بێژى هاوپه‌يمانى نێوده‌وڵه‌تى دژى داعش رايشيگه‌ياند، ئه‌و چه‌كدارانه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ ده‌ره‌وه‌ى ره‌ققه.
گوتيشى: تا ئێستا نزيكه‌ى له سه‌دا 85ى ره‌ققه رزگار كراوه و پێشبينيش ده‌كرێت له رۆژانى داهاتوودا شه‌ڕى سه‌خت رووبدات.
هه‌روه‌ها گوتى: ئێمه به‌رده‌وام ده‌بين له پشتيوانيكردنى به‌رهه‌ڵستكارانى ميانڕه‌وى سووريا.
سه‌رچاوه هه‌واڵييه‌كان له سوورياوه ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، به سه‌دان چه‌كدارى داعش له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانيان به گوێره‌ى رێككه‌وتنێكى رانه‌گه‌يه‌ندراو له ره‌ققه‌وه ده‌گوازرێنه‌وه بۆ شوێنێكى ديكه.
ئه‌و رێككه‌وتنه نهێنييه له نێوان هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات و چه‌كداره‌كانى داعش واژوو كراوه.
چالاكانى سووريا ئاماژه‌يان بۆ ئه‌وه‌شكردووه، 12 پاسى پڕ له چه‌كدارى داعش گواستراونه‌ته‌وه بۆ گه‌ڕه‌كى حاوى هه‌واى خۆرئاواى ره‌ققه.
هه‌وڵێكى چڕوپڕيش له ئارادايه بۆ ئه‌وه‌ى سه‌رجه‌م ئه‌و چه‌كدارانه‌ى ماونه‌ته‌وه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانيان بگوازرێنه‌وه بۆ ده‌وروبه‌رى دێرزوور.
له تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كاندا، چالاكانى سووريا ئه‌وه‌شيان باسكردووه، كه هێزه‌كانى هه‌سه‌ده چه‌كدارانى داعش و خێزانه‌كانيان به ناوى هاووڵاتى مه‌ده‌نييه‌وه ده‌رباز ده‌كه‌ن و واى پيشانده‌ده‌ن گوايه له ده‌ستى داعش رايانكردووه.
ئه‌و خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دانه‌ى چه‌كدارانى داعش دواى ئه‌وه دێت، كه وه‌زيرى به‌رگرى ئه‌مريكا جيميس ماتيس رايگه‌ياندبوو، ئه‌مريكا و هاوپه‌يمانه‌كانى خۆراده‌ستكردنى چه‌كدارانى داعش له ره‌ققه په‌سند ده‌كه‌ن.
سه‌رچاوه: روسياليه‌وم