به ڤیدیۆ.. گواردیۆلا و مانچێسته‌ر سیتی هه‌موو ئه‌ورووپا ده‌تۆقێنن
بزانه دوای سه‌ركه‌وتنه مێژووییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ مانچێسته‌ر سیتی چی روویدا؟
له گه‌ڕی هه‌شته‌می پرێمه‌رلیگ، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی گۆڵبارانی یانه‌ی ستۆك سیتی كرد و سه‌ركه‌وتنێكی مێژوویان تۆمار كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 14 ئۆكتۆبه‌ری 2017، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له یاریگه‌ی ئیتیحاد میوانداریی یانه‌ی ستۆك سیتی كرد، تیپه‌كه‌ی پێپ گواردیۆلا یارییه‌كه‌ی به (7 ـ 2) گۆڵ برده‌وه.
گۆڵه‌كانی مانچێسته‌ر سیتی (2 گۆڵ گابرێل خیسۆس) تۆماری كرد، گۆڵه‌كانی دیكه‌ش (ره‌حیم ستێرلینگ، داڤید سیلڤا، فێرناندینهۆ، لیرۆی سانی، بێرناندۆ سیلڤا).
گۆڵه‌كانی ستۆك سیتی، مامی بیرام تۆماری كرد، گۆڵی دووه‌میش كایل واڵكه‌ری یاریزانی مانچێسته‌ر سیتی به هه‌ڵه له‌خۆیانی تۆمار كرد.
دوای كۆتایی هاتنی یارییه‌كه، یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به كۆكردنه‌وه‌ی 22 خاڵ لوتكه‌ی پرێمه‌رلیگی له مان یونایتد وه‌رگرته‌وه.
گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی یارییه‌كه
ـ یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له دوایین 3 یاری خۆی له‌م وه‌رزه له یاریگه‌ی ئیتیحاد 17 گۆڵی تۆمار كردووه و ته‌نیا 2 گۆڵی لێكراوه.
ـ مانچێسته‌ر سیتی یه‌كه‌م یانه‌یه له پرێمه‌رلیگ، له 8 هه‌فته‌ی سه‌ره‌تای خوله‌كه 30 گۆڵ تۆمار ده‌كات.
ـ بێرناندۆ سیلڤای ناوه‌راستكاری پورتوگالی یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی به درێسی مانچێسته‌ر سیتی كرد.
ـ دی برۆین ژماره‌ی ئه‌سیسته‌كانی له‌گه‌ڵ لیۆنێل مێسی له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا یه‌كسان كرده‌وه (68) ئه‌سیست.
ـ دی برۆین یاری ژماره (100)ـی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی ئه‌نجامدا.
ـ ره‌حیم ستێرلینگ له دوایین 6 یاری خۆی له پرێمه‌رلیگ 6 گۆڵی كردووه.
ـ ره‌حیم ستێرلینگ له دوایین 4 یاری خۆی له یاریگه‌ی ئیتیحاد به‌بێ هه‌ژاندنی تۆڕی به‌رامبه‌ر نه‌هاتۆته ده‌ره‌وه‌ی یاریگه.
ـ ره‌حیم ستێرلینگ ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له پرێمه‌رلیگ گه‌یانده 6 گۆڵ.
ـ گابرێل خیسۆس له دوایین 14 یاری خۆی له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی له پرێمه‌رلیگ 12 گۆڵی كردووه.
ـ گابرێل خیسۆسی به‌رازیلی ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له‌م وه‌رزه‌ی پرێمه‌رلیگ گه‌یانده 6 گۆڵ.