به ڤیدیۆ... دوای یارییه ئاگرینه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید و بارسێلۆنا چی روویدا؟
بارسێلۆنا له یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌ختی ئه‌م وه‌رزه رزگاری بوو
له یارییه‌كی ئاگرینی گه‌ڕی هه‌شته‌می لالیگا، یانه‌ی بارسێلۆنا دوای 7 سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌ك، كه‌وته داوای یه‌كسانبوون و خاڵێكی به زه‌حمه‌تی له یاریگه نوێیه‌كه‌ی یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید ده‌ستخست.
ئه‌مشه‌و 14 ئۆكتۆبه‌ری 2017، یانه‌ی بارسێلۆنا بۆ یه‌كه‌مینجار روویكرده نێو یاریگه‌ی میترۆپۆلیتانۆی تایبه‌ت به یانه‌ی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات.
گۆڵه‌كه‌ی یانه مه‌دریدییه‌كه له خوله‌كی 21 له لایه‌ن ساول نێگوێز تۆمار كرا، گۆڵه‌كه‌ی بارسێلۆناش به ئه‌سیستێكی سێرجی رۆبێرتۆ له خوله‌كی 82 له لایه‌ن لویس سوارێز تۆمار كرا.
یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به گۆڵێك كۆتایی هات، بارسا به 22 خاڵ له پێشه‌نگی لالیگا مایه‌وه و به جیاوازی 5 خاڵ له ریال مه‌درید دووره و ئاتڵێتیكۆ مه‌دریدیش به 16 خاڵ بۆ پله‌ی سێیه‌م دابه‌زی.
گرینگ‌ترین رووداوه‌كانی یارییه‌كه:
ـ لەم وەرزە لەهەر پێنج خولە بەهێزەكەی ئەوروپا هیچ یاریزانێك بە قەدەر مێسی تۆپی لە ستوون نەداوە (6 جار).
ـ بارسێلۆنا له مێژووی خۆیدا 20ـه‌مین یه‌كسانبوون له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆی لهى دژی ئاتڵێتیكۆ مه‌درید تۆمار كرد.
ـ لە هەر یارییەك ساول نیگوێز گۆڵی بۆ ئاتلێتیكۆ مەدرید كردبێت، ئاتلێتیكۆ ئەو یارییەی بردووەتەوە، به‌ڵام ئه‌مجاره ئاتڵێتیكۆ یارییه‌كه‌ی نه‌برده‌وه.
ـ لویس سوارێز بووە یەكەم یاریزانی بارسێلۆنا لە یاریگە نوێیەكەی ئاتڵێتیكۆ مەدرید گۆڵ بكات.