كه‌مال كه‌ركووكى: ئه‌مشه‌و حه‌شد به نيازى په‌لاماردانه
كاتژمێرى سفر نزيكه
K24 – كه‌ركووك:
ئه‌مشه‌و ئه‌و واده‌يه ته‌واو ده‌بێت كه ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى بۆ هێزى پێشمه‌رگه‌يان ديار كردبوو.
كه‌مال كه‌ركووكى، فه‌رمانده‌ى ميحوه‌رى رۆژئاواى كه‌ركووك تايبه‌ت به كوردستان 24 رايگه‌ياند، حه‌شد به نيازه له دواى كاتژمێر 12ى شه‌و په‌لامارى سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه بدات.
كهركووكيى گوتيشى: هێزى پێشمه‌رگه ئاماده‌ى به‌رگرييه و وه‌ڵامى توندى هه‌ر ده‌ستدرێژييه‌كى چه‌كدارانى حه‌شد ده‌درێته‌وه.