خۆبه‌خشانی كه‌ركووك: له هیچ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ك ناترسین
خۆبه‌خشێك: هه‌ر منداڵێكی كه‌ركووك دهبابهیهكه
K24 - كه‌ركووك:
په‌یامنێری كوردستان 24، له‌ناو شاری كه‌ركووك رایگه‌یاند، جموجۆڵی خه‌ڵك له شه‌ودا زیاتر به به‌راورد به رۆژ و ته‌واوی چین و توێژه‌كان به چه‌كه‌وه له حاڵه‌تی ئاماده باشیدان.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێری كوردستان 24، سه‌دان گه‌نجی خۆبه‌خش كۆبوونه‌ته‌وه و ئاماده‌ی هه‌موو بهرگرییهكن بۆ پارێزگاریكردن له خه‌ڵك و خاكی كه‌ركووك و كوردستان.
یه‌كێك له خۆبه‌خشانی كه‌ركووكیش رایدهگهنێت، خه‌ڵكی كه‌ركووك له گورگ نه‌ترساون و له هه‌ڕه‌شه‌كانی "رێوییهكانیش" ناترسن و هه‌مووان چه‌كیان هه‌ڵگرتووه.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هه‌ر منداڵێكی كه‌ركووكیش دهبابهیهكه و ئاماده‌ی هه‌موو قوربانییهكین له پێناو كه‌ركووك.