گەڕەكێكی دیكەی رەققە كۆنترۆڵكرا
زیاتر لە 20 چەكداری داعش كوژران
K24 - ھەولێر
هێزەکانی سووریای دیموکرات گەڕەکێکیان لە رەققە کۆنترۆڵکردەوە و 23 چەکداری داعشیش کوژران.
مستەفا بالی، گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات (ھەسەدە) رایگەیاند: "شەڕێکی سەخت لەنێوان هێزەکانمان و چەکدارانی داعش لە دەوروبەری نەخۆشخانەی نیشتمانی و یاریگای رەش لە ناوەڕاستی رەققە روویدا، گەڕەکی درعییەی شاری رەققە کۆنترۆڵکرایەوە و 23 چەکداری داعشیش کوژران".
گوتەبێژی هێزەکانی سووریای دیموکرات رەتیکردەوە، هیچ دانوستانێکیان بۆ دەرچوونی چەکدارانی رێکخراوی داعش لە رەققە لەگەڵ ئەو رێکخراوە ئەنجامدابێت.
گوتیشی، لە رێگەی پیاوماقوڵانی شارەکە و بە هەماهەنگی لەگەڵ ئەنجوومەنی سڤیلی رەققە کار بۆ رزگارکردنی هاووڵاتییانی شارەکە کراوە.