حەشدی شەعبی رێگەنادات سوتەمەنی بگاتە ناوچەیەكی كوردستان
"ھەندێك موەلیدەی كارەبا لەكار كەوتوون"
K24 - ھەولێر
ماوه‌ی 20 رۆژه حه‌شدی شه‌عبی له‌رێگای ده‌ستبه‌سه‌ر داگرتنی بازگه‌كانه‌وه رێگا نادات سووته‌مه‌نی پێویست بگاته ناحیه‌ی گوڵاڵه.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ناحیه‌ی گوڵاڵه رایگه‌یاندووه، له‌سه‌ر قه‌یرانی سووته‌مه‌نی داوامان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله كردووه، تا ئێستاش نازانین چ گرووپێك له‌ناو حه‌شدی شه‌عبی رێگری له گه‌یشتنی سووته‌مه‌نی بۆ ناحیهكهمان ده‌كات.
ئاماژه به‌وه‌ش كراوه به‌هۆی كه‌مبوونه‌وه‌ی گازوایل كاری مۆلیده ئه‌هلییه‌كانی ناحیه‌ی گوڵاڵه ئه‌سته‌م بووه و به‌شێكی مولیدهكانیش له‌كاركردن وه‌ستاون، نرخی سووته‌مه‌نیش به‌رێژه‌ی 10% به‌رزبوونه‌وه‌ی تۆمار كردووه.