له یاری دێربی توڕه‌ی ئه‌مشه‌و، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌م 4 پرسیاره ده‌كرێت؟
رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی ئینته‌ر میلان و ئه‌یسی میلان وه‌ڵامدانه‌وه‌ی چه‌ند پرسیارێكی گرینگی لێده‌كه‌وێته‌وه
ئه‌مڕۆ له گه‌ڕی هه‌شته‌می سێریا ئه‌ی ئیتاڵیا، یاری لوتكه‌ی خوله‌كه له شاری میلانۆ له نێوان ئه‌یسی میلان و ئینته‌ر میلان له كاتژمێر 21:45 خوله‌كی شه‌و ده‌كرێت.
به گوێره‌ی میدیاكان، چاره‌نووسی ئه‌م یارییه، ده‌ستی هه‌ردوو راهێنه‌ر له‌م وه‌رزه ئاشكرا ده‌كات، له ئه‌گه‌ری شكستی میلان، ره‌نگه مۆنتێلای راهێنه‌ر ببێته قوربانی، به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێشبینی ده‌كرێت له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی دێربی توڕه‌ی میلانۆ وه‌ڵامی ئه‌م 4 پرسیاره‌ی خواره‌وه بدرێته‌وه.
1ـ یارییه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، توانای ئینته‌ر میلان بۆ بردنه‌وه‌ی ناسناوی خولی نێوخۆیی ئه‌م وه‌رزه دیاری ده‌كات، كه ئه‌م وه‌رزه ئینته‌ر هاوشێوه‌ی ناپۆلی پێشه‌نگ هیچ یارییه‌كی نه‌دۆڕاندووه، به‌وپێیه‌ی شكسته‌كه‌ی دوێنێی یوڤی به‌رامبه‌ر لازیۆ ده‌رفه‌تی ئه‌وه‌ی هێناوه‌ته پێشه‌وه ئینته‌ر ببێته ركابه‌ری سه‌ره‌كی ناسناوه‌كه، به‌ڵام ئه‌نجامه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره ده‌داته‌وه.
2ـ ئه‌م یارییه یه‌كه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی سه‌خت ده‌بێت بۆ به‌رگریكارانی ئینته‌ر میلان، ئه‌گه‌رچی به‌رگریكارانی نازۆری رووبه‌ڕووی دوو یانه‌ی به‌هێزی هاوشێوه‌ی رۆما و فیۆرێنتینا بووه‌وه، به‌ڵام 3 گۆڵیان لێكرا و ئه‌مشه‌و زیاتر هێڵی به‌رگری ئینته‌ر بۆ سپالێتی راهێنه‌ر روون ده‌بێته‌وه.
3ـ ئایا ڤینسینزۆ مۆنتێلای راهێنه‌ری ئه‌یسی میلان ده‌توانێت هه‌ڵه‌كانی پێشووی راست بكاته‌وه؟ میلان له كۆی 7 یاری رابردوو، 3 یاری دۆڕاندووه، له ئه‌گه‌ری شكستی له یارییه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و ره‌نگه ببێته یه‌كه‌مین قوربانی ئه‌م وه‌رزه‌ی سێریا ئه‌ی كه دوور ده‌خرێته‌وه، به‌وپێیه‌ی میلان سه‌ره‌تایه‌كی خراپی ده‌ستپێكردووه ته‌نیا 12 خاڵی كۆكردته‌وه و له یانه‌كانی سه‌رووی ریزبه‌ندییه‌كه دووركه‌وتۆته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر به‌م ئاسته به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ وه‌رزی داهاتووش له خه‌ونی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ چامپیۆنزلیگ بێبه‌ش بێت.
4ـ ئایا ئه‌ندری سیلڤای هێرشبه‌ری پورتوگالی ده‌توانێت ئه‌مشه‌و یه‌كه‌مین گۆڵی خۆی له سێریا ئه‌ی به درێسی ئه‌یسی میلان تۆمار بكات؟ سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سیلڤا هیچ گۆڵێكی له سێریا ئه‌ی نه‌كردووه، به‌ڵام له یۆرۆپا لیگ له كۆی 6 یاری، 6 گۆڵی بۆ میلان كردووه.
یانه‌كانی ئینته‌ر میلان و ئه‌یسی میلان له دوایین یاری خۆیان له وه‌رزی رابردوو، له هه‌ردوو یاری چوون و هاتن، به‌یه‌كسانبوون به 2 گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان یارییه‌كه‌یان ته‌واو كرد، له وه‌رزی 2015 ـ 2016، یانه‌ی ئه‌یسی میلان له هه‌ردوو یاری چوون و هاتن شكستی به یانه‌ی ئینته‌ر میلان هێنا.