ریزبه‌ندی 10 باشترین هێڵی هێرشبه‌ری یانه‌كانی ئه‌ورووپا
ریال مه‌درید له ریزبه‌ندی 10 باشترینه‌كاندا نییه
هێشتا قۆناخی یه‌كه‌می 5 خوله به‌هێزه‌كه‌ی ئه‌ورووپا كۆتایی نه‌هاتووه، به‌ڵام مانچێسته‌ر سیتی زه‌نگێكی گه‌وره‌ی لێداوه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لوتكه‌ی خوله‌كه‌ی گرتووه، هه‌ڵبه‌ت خاوه‌نی به‌هێزترین هێڵی هێرشبه‌ره له‌سه‌ر ئاستی (پرێمه‌رلیگ، سێریا ئه‌ی، بۆندزلیگا، لالیگا و لیگ وه‌ن).
یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی له دوایین یاری خۆی له پرێمه‌رلیگ كه دوێنێ به‌ڕێوه چوو، تیپه‌كه‌ی گواردیۆلا به 7 گۆڵ به‌رامبه‌ر 2 گۆڵ سه‌ركه‌وتنی له دژی ستۆك سیتی به‌ده‌ستهێنا و ژماره‌ی گۆڵه‌كانی له 8 یاری ده‌ستپێكی ئه‌م وه‌رزه گه‌یانده 26 گۆڵ.
ریزبه‌ندی 10 باشترین هێڵی هێرشبه‌ر له‌سه‌ر ئاستی 5 خوله گه‌وره‌كه‌ی ئه‌ورووپا، یانه‌ی پاریس سانجێرمان ئه‌گه‌رچی 29 گۆڵی هه‌یه، به‌ڵام له ریزبه‌ندییه‌كه له پۆلێنی سێیه‌م دێت، چونكه خولی لیگ وه‌نی فره‌نسا هه‌فته‌یه‌ك له پێش 4 خوله‌كه‌ی دیكه‌یه.
1ـ مانچێسته‌ر سیتی 29 گۆڵ
2ـ ناپۆلی 26 گۆڵ
3ـ پاریس سانجێرمان 29 گۆڵ
4ـ بارسێلۆنا 24 گۆڵ
5ـ دۆرتمۆند 23 گۆڵ
6ـ مۆناكۆ 24 گۆڵ
7ـ مانچێسته‌ر یونایتد 21 گۆڵ
8ـ بایرن میونشن 21 گۆڵ
9ـ لازیۆ 21 گۆڵ
10ـ یوڤێنتۆس 21 گۆڵ
