پارتی و یه‌كێتی: تاكلایه‌نانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا ناكه‌ین و پابه‌ندی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمین
"پابه‌ندی ئه‌نجامه‌كانی ریفراندۆمین"
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان پارتی و یه‌كێتی، رایگه‌یاند، كۆبوونه‌وه‌كه سه‌ركه‌وتوو بووه و هه‌ردوولاش پابه‌ندبوونی خۆیان به ئه‌نجامی ریفراندۆم دووپاتكردووه‌ته‌وه و لێی پاشگه‌ز نابنه‌وه.
سه‌رچاوه‌كه راشیگه‌یاند، پارتی و یه‌كێتی بڕیاریانداوه، تاكلایه‌نانه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا نه‌كه‌ن، جه‌ختییان له‌وه‌ش كردووه‌ته‌وه به یه‌كگرتوویی گفتوگۆ بكه‌ن.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی سه‌رچاوه‌كه، هه‌ردوولا دووپاتییان كردووه‌ته‌وه، به گفتوگۆ له‌گه‌ڵ به‌غدا كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن.
پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ، له هاوینه‌هه‌واری دوكان، هه‌ردوو مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و یه‌كێتی، به سه‌رپه‌رشتی مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد مه‌عسووم، سه‌رۆك كۆماری عێراق، كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گرژییه‌كانی سنووری باشووری كه‌ركووك تاووتوێ كران.