ئێران له‌سه‌ر داوای به‌غدا ده‌روازه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ كوردستان داخستووه
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان ئێران و كوردستان پشتڕاست ده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌باره‌ی داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كانی نێوان ئێران و هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند: "ئێران ده‌روازه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان داخستووه‌و بڕیاره‌كه‌یشی له‌سه‌ر داواكاریی ئێمه ده‌ركردووه".
گوته‌بێژێك به‌ناوی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئاشكرایكردووه كه "له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و رێكارانه‌ی به‌غدا دژی كوردستان گرتوویه‌تییه‌به‌ر، داوای له كۆماری ئیسلامی ئێران كردووه، ده‌روازه سنوورییه‌كان دابخات".
ئه‌و قسانه له كاتێكدایه كه پێشتر وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ره‌تیكردبووه‌وه كه بڕیاری داخستنی ده‌روازه سنوورییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان دابێت".
له‌وباره‌یه‌وه نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا گووتی: "هیوادارین ئێران بڕیاری له‌و شێوه‌یه‌ی نه‌دابێت و ته‌نها رێكارێكی كاتی بێت، چونكه ئه‌و وڵاته له هه‌مووان باشتر له گه‌مارۆدان تێده‌گات و كارێكی له‌و جۆره‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی هیچ لایه‌كدا نییه".