هه‌رێمی كوردستان بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له كه‌ركووك ره‌تده‌كاته‌وه
هێزێكی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه جێگیر بوونه
K24 - هه‌ولێر:
هه‌رێمی كوردستان بوونی هێزه‌كانی په‌كه‌كه له سنووری شاری كه‌ركوك ره‌تده‌كاته‌وه.
دوای ئه‌وه‌ی له به‌یاننامه‌یه‌كی نووسینگه‌ی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقدا باسی ئه‌وه كراوه، گوایا هێزێكی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان بۆ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی هێزه عێراقیه‌كان هاتوونه‌ته سنووری پارێزگای كه‌ركوك، سه‌رچاوه‌یه‌ك له هه‌رێمی كوردستان له‌رێگای ئاژانسی رۆیته‌رز ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌و جه‌ختی كرده‌وه، جگه له هێزێكی زۆری پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، هیچ هێزێكی دیكه له ده‌ره‌وه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه له كه‌ركوك و ناوچه كوردستانییه تازه رزگاركراوه‌كان بوونیان نییه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، كه به‌گوێره‌ی زانیاریه هه‌واڵگه‌ریه‌كان، هێزێكی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێران له‌گه‌ڵ حه‌شدی شه‌عبی له‌و ناوچانه جێگیر بوونه.