شاره‌زايه‌كى ئابوورى: تسۆنامييهكى ئابوورى به‌ڕێوه‌يه
سه‌دام و قه‌زافى ده‌يانويست رووبه‌ڕووى ئه‌و قه‌يرانه نه‌بنه‌وه، به‌ڵام..
K24 – هه‌ولێر:
شاره‌زاى ئابوورى ئيرنست ۆڵڤ، هۆشدارى له باره‌ى روودانى كاره‌ساتێكى ئابوورى دا كه چاوه‌ڕوانده‌كرێت رووبه‌ڕووى دۆلارى ئه‌مريكى ببێته‌وه.
ئه‌و شاره‌زايه، له نوێترين كتێبى خۆي‌دا، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه، كه تسۆنامييهكى ئابوورى به‌ڕێوه‌يه و ئه‌نجامه‌كانى كارهساتباردهبن بۆ جيهان.
ئيرنست ۆڵڤ، نووسيويه‌تى: ئابوورى ئه‌مڕۆى جيهان به پله‌ى يه‌كه‌م پشت به ئابوورى پيشه‌سازى و دۆلارى ئه‌مريكى وه‌ك دراوێكى نێوده‌وڵه‌تى ده‌به‌ستێت.
ئه‌و شاره‌زايه ترسى خۆى له پشتبه‌ستنى جيهان به دۆلار و ئابوورى پيشه‌سازى نه‌شاردووه‌ته‌وه، كه ئه‌مريكا رێبه‌رايه‌تى ده‌كات و نووسيويه‌تى: هه‌رچه‌نده هه‌ر وڵاتێك بانكێكى ناوه‌ندى تايبه‌ت به خۆى هه‌يه. به‌ڵام له كۆتاييدا دراوى مامه‌ڵه له خولگه‌ى سيستمى يه‌ده‌گى فيدراڵى ئه‌مريكايه كه له 12 بانكى ههرێمايهتيدايه.
ۆڵڤ، ده‌شڵێت: رهگوريشهى ئه‌و قه‌يرانه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵى 1944، ئه‌و كاته‌ى دۆلار بووه دراوى پڕ به‌ها له جيهاندا و جوڵه‌ى بازرگانى نێوده‌وڵه‌تى له‌و كاته‌وه به شێوه‌يه‌كى سه‌ره‌كى پشتى به دۆلار به‌ستووه. به‌ڵام دۆلار رووبه‌ڕووى قه‌يرانێكى سه‌خت بووه‌ته‌وه به هۆى كێبڕكێى توندى نێوان ئابوورى ئه‌مريكا و ئابوورى وڵاتانى به‌هێزى وه‌ك چين.
به گوێره‌ى راى ئه‌و شاره‌زايه، ئه‌گه‌ر ئابوورى چين زاڵ بێت به‌سه‌ر ئابوورى ئه‌مريكادا، ئه‌وا؛ هه‌موو ئه‌و وڵاتانه‌ى پشت به دۆلار ده‌به‌ستن، چاره‌نووسێكى ترسناك چاوهڕێيان ده‌كات.
له به‌شێكى ديكه‌ى كتێبه‌كه‌يدا ۆڵڤ، باسى له‌وه كردووه، سه‌رۆكى رژێمى به‌عس سه‌دام حوسێن، له يه‌كه‌مينى ئه‌وانه بوو، هه‌ستى به‌و مه‌ترسييه كردبوو، هه‌ر بۆيه هه‌وڵيدا نه‌وتى خۆى به يۆرۆ بفرۆشێت، به‌ڵام له ئاكامى شه‌ڕى ئه‌مريكادا له سێداره درا و رێگه نه‌درا پلانه‌كه‌ى ته‌واو بكات.
هه‌روه‌ها نووسيويه‌تى: رێبه‌رى ليبيا موعه‌ممه‌ر قه‌زافى، هه‌مان رێچكه‌ى هاوتا عێراقييهكهى گرته به‌ر، به‌ڵام ئه‌ويش كرايه ئامانج و له لايه‌ن چه‌كدارانى نه‌يارى وڵاته‌كه‌يه‌وه كوژرا.
ئه‌و نووسه‌ره ئه‌وه‌شى نووسيوه: له ئێستادا ئه‌و ململانێيهى له‌گه‌ڵ ئێران‌دا هه‌يه، په‌يوه‌ندييه‌كى به‌تينى به پلانى ئێرانه‌وه هه‌يه بۆ فرۆشتنى نه‌وت به دراوى يۆرۆ له برى دۆلار. هه‌روه‌ها ره‌نگه فه‌نزوێلاش قوربانى داهاتوو بێت.