په‌یامێكی به په‌له له نه‌جمه‌دین كه‌ریمه‌وه بۆ خه‌ڵكی كه‌ركووك
نه‌جمه‌دین كه‌ریم له كه‌ركووكه‌وه: هێزی پێشمه‌رگه له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدایه و ته‌واوی فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له كه‌ركووكن
K24 - هه‌ولێر:
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووك رایگه‌یاند، به هه‌موو هێز و توانایه‌ك به‌رگری له شاره‌كه‌مان و كوردستان ده‌كه‌ین و به هیچ شێوه‌یه‌ك رێگه‌ناده‌ین پێیان بخه‌نه ناو شاره‌كه.
پارێزگاری كه‌ركووك راشیگه‌یاند، ئه‌وانه‌ی به‌ره‌و كه‌ركووك دێن و بوونه‌ته هه‌ڕه‌شه، حه‌شدی شه‌عبییه و هه‌مووان ده‌زانن كه سه‌ر به وڵاتێكی دیكه‌یه.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم له ناو شاری كه‌ركووكه‌وه گوتی: "ئێستا له‌گه‌ڵ كاك شێخ جه‌عفه‌ر و چه‌ندین فه‌رمانده‌ی دیكه‌ی پێشمه‌رگه قسه‌م كرد، هه‌مووان لێره‌ن و له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان".
ئاشكراشی كرد، هیچ رێككه‌وتنێك نییه و ئاگاداری هیچ شتێكی له‌و بابه‌ته نین، گوتیشی: "هه‌ر كه‌سێك رێگه به دوژمن‌دا بدات بێته ناو شار، واتای ئه‌وه‌یه خیانه‌تی كردووه".
پارێزگاری كه‌ركووك، په‌یامێكی ئاراسته‌ی خه‌ڵكی كه‌ركووك كرد و رایگه‌یاند، ئه‌وه‌ی چه‌كی هه‌یه بێته ده‌ره‌وه و به‌رگری له شاره‌كه و خاكی كوردستان بكات.