فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانان به ئاسمانی كه‌ركووكدا ده‌سووڕێته‌وه
K24 - كه‌ركووك:
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جووڵه‌ی حه‌شدی شه‌عبی، له ناحیه‌ی تازه‌ی باشووری كه‌ركووكه‌وه به‌ره‌و شاره‌كه، فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی په‌یامنێرانی كوردستان 24 له كه‌ركووك، له ئێستادا هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان له شاره‌كه و سه‌نگه‌ره‌كانییان تۆكمه كردووه.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووكیش رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا كردووه و خۆی و ته‌واوی فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له كه‌ركووكن.
كوردستان 24 به‌رده‌وام ده‌بێت له رووماڵی رووداوه‌كان و گواستنه‌وه‌ی سات به ساتی زانیارییه‌كان.