كۆسره‌ت ره‌سووڵ به هێزێكی زۆره‌وه گه‌یشته كه‌ركووك
له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر هێڵن
K24 - كه‌ركووك:
كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به هێزێكی زۆره‌وه گه‌یشته كه‌ركووك و نه‌جمه‌دین كه‌ریمیش داوا له هه‌موو هاووڵاتییان ده‌كات، به چه‌كه‌وه ئاماده بن بۆ به‌رگریكردن له شاره‌كه‌یان.
كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، به هیزێكی زۆره‌وه گه‌یشته شاره‌كه و له‌گه‌ڵ فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له‌سه‌ر هێله و هێزی پێشمه‌رگه فه‌رمانی ته‌قه‌كردنیان پێدراوه.
پێشتریش هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه، كه دانوستان و گفتوگۆ باشتریش رێگه‌یه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری هێرش كردنه سه‌ر خاكی كوردستان و سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه، مافی هه‌موو به‌رگرییه‌كیان هه‌یه.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جووڵه‌ی حه‌شدی شه‌عبیش، به‌ره‌و كه‌ركووك، فڕۆكه‌ی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی به ئاسمانی ناوچه‌كه‌دا ده‌سووڕێنه‌وه.
نه‌جمه‌دین كه‌ریم، پارێزگاری كه‌ركووكیش رایگه‌یاند، په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا كردووه و خۆی و ته‌واوی فه‌رمانده‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له كه‌ركووكن.
كوردستان 24 به‌رده‌وامه له رووماڵكردنی سات به ساتی رووداوه‌كان و له رێگه‌ی تۆڕی فراوانی په‌یامنێرانییه‌وه، نوێترین زانیاری ده‌گوازێته‌وه.