‎كۆسرەت ڕەسول عەلی دڵنیایی دەداتە خەڵكی كەركووك

"بەهیچ شێوەیەك هێرش ناكەین و نامانەوێ دەستپێشخەربین لە شەڕ، بەڵام بەوپەڕی ورەوە بەرگری دەكەین"

K24 - كه‌ركووك:

كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی، له‌ په‌یامێكدا، دڵنیایی ده‌داته‌ خه‌ڵكی كه‌ركووك و رایده‌گیه‌نێت، هەموو لایەكتان دڵنیا دەكەینەوە كە ئێمە وپێشمەرگە قارەمانەكان لە كەركووكین و بەرگری دەكەین، سەرباری ئەوەی بەهیچ شێوەیەك هێرش ناكەین و نامانەوێ دەستپێشخەربین لە شەڕ.

ده‌قی په‌یامه‌كه‌ی كۆسره‌ت ره‌سووڵ عه‌لی:

‎جەماوەری خۆڕاگری كوردستان

‎كەركووكییە قارەمانەكان

‎پێشمەرگە گیانفیداو نەبەردەكان

‎بەداخەوە هێزەكانی عێراق و حەشدی شەعبی دەیانەوێ پەلاماری كەركووك بدەن، هەموو لایەكتان دڵنیا دەكەینەوە كە ئێمە وپێشمەرگە قارەمانەكان لە كەركووكین و بەرگری دەكەین، سەرباری ئەوەی بەهیچ شێوەیەك هێرش ناكەین و نامانەوێ دەستپێشخەربین لە شەڕ، بەڵام بەوپەڕی ورەوە بەرگری دەكەین و ڕێگا بە پەلاماردانی كەركووك نادەین.

‎داواكاریشین لە خەڵكی قارەمان و تێكۆشەرو خۆڕاگری كەركووك لەناوشار هاوكاری هێزەكانی پۆلیس و ئاسایش بن بۆ باشتر پاراستنی ڕەوشی ناوشار.

‎كۆسرەت ڕەسول عەلی