ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان: حه‌شد به چه‌ك و تانكی ئه‌مه‌ریكی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر پێشمه‌رگه
هێزی پێشمه‌رگه هێرشه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی تێك‌شكاند
K24 - هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه و تێیدا ئاشكرای ده‌كات، كه ئه‌مشه‌و حه‌شدی شه‌عبی، به چه‌ك و تانكی ئه‌مه‌ریكی، له دوو قۆڵه‌وه هێرشی كرده سه‌ر هێزه‌كانی پێشمه‌رگه.
وه‌ك له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش ئاماژه‌ی بۆ كراوه، هێرشه‌كانی حه‌شد، له قۆڵه‌كانی تازه - كه‌ركووك و پردی مه‌ریه‌م به‌گ بووه و پێشمه‌رگه توانیویه‌تی هێرشه‌كه تێكبشكێنێت.
له هێرشه‌كه‌دا، نزیكه‌ی 5 هه‌مه‌ری و ئۆتۆمبێلی سه‌ربازی حه‌شد سووتێنرا.
ئه‌نجوومه‌نی ئاسایش له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا ئاشكرای ده‌كات، حه‌شدی شه‌عبی، كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێت، به چه‌ك و تانك و هه‌مه‌ری ئه‌مه‌ریكی هێرشی كردووه‌ته سه‌ر هێزی پێشمه‌رگه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، دووپاتی ده‌كاته‌وه، هێزی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بێت له به‌رگری كردنی گه‌ل و خاكی كوردستان.
STATEMENT: Iraqi forces/PMF attacked Peshmerga forces in South Kirkuk in operation using US equipment, incl. Abrams tanks. #SupportKurdistan pic.twitter.com/C95Qfrb77y
— KR Security Council (@KRSCPress) October 16, 2017