بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شوێنی هێزه راكردووه‌كانی یه‌كێتی هێزی زێره‌ڤانی ده‌گه‌نه كه‌ركووك
پێشمه‌رگه‌كان به‌ڵێن ده‌ده‌ن تا سه‌ركه‌وتن بجه‌نگن
K24 - هه‌ولێر:
دوای ئه‌وه‌ی به‌شێكی هێزه‌كانی یه‌كێتی به فه‌رمانی چه‌ند به‌رپرسێكی یه‌كێتی له ناوچه‌ی ته‌للورد سه‌نگه‌ره‌كانیان چۆڵكرد و به‌ره‌و سلێمانی گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام هێزه‌كانی زێره‌ڤانی له هه‌وڵی ئه‌وه‌دان بچنه‌وه شوێنه‌كانی ئه‌و هێزانه‌ی یه‌كێتی كه به بێ ته‌قه رایانكرد و ئێستا هێزه‌كان گه‌یشتوونه‌ته‌وه نزیك ئه‌و سه‌نگه‌رانه‌ی به‌شێك له به‌رپرسه‌كانی یه‌كێتی چۆڵیانكرد.
پێشمه‌رگه‌كان به‌ڵێن ده‌ده‌ن تا دوا هه‌ناسه به‌رگری له خاكی كوردستان بكه‌ن و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی به‌شێك له سه‌ركرده و پێشمه‌رگه‌كانی یه‌كێتی ناویانه به خیانه‌ت و فرۆشتنی كه‌ركووك ناو ده‌به‌ن.
خه‌ڵكی كه‌ركووك به‌ردبارانی ئه‌و هێزانه‌ی یه‌كێتیان كردووه كه بێ شه‌ڕكردن و به‌هۆی رێككه‌وتنی به‌رپرسه‌كانیان له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌نگه‌ره‌كانیان چۆڵكردووه‌و به قوڕگی پڕ گریانه‌وه داوا له سه‌ركردایه‌تی سیاسی كوردستان و سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن، رێگه نه‌ده‌ن كه‌ركووك بفرۆشرێت و چه‌ند به‌رپرسێكی باڵی ده‌ستڕۆیشتووی یه‌كێتی خوێنی شه‌هیدان به‌هه‌ده‌ر بده‌ن.
به‌شێك له‌و پێشمه‌رگه و خۆبه‌خشانه‌ی قسه ده‌كه‌ن، ناوی "لاهوری شێخ جه‌نگی و بافڵی كوڕی جه‌لال تاڵه‌بانی و هێرۆ ئیبراهیم ئه‌حمه‌د و چه‌ند كه‌سێكی دیكه" ده‌به‌ن كه بڕیاری پاشه‌كشه‌یان داوه‌و له‌گه‌ڵ سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ر به ئێران رێككه‌وتوون ئه‌و ناوچانه‌یان راده‌ست بكه‌ن.