حه‌شد به يارمه‌تى به‌شێكى هێزه‌كانى يه‌كێتى گه‌يشته رێگه سه‌ره‌كييه‌كانى كه‌ركووك
ميليشياى حه‌شد كۆمپانياى نه‌وتى باكوورى خستووه‌ته ژێر ركێفى خۆى
K24 – كه‌ركووك:
دواى راكردنى چه‌كداره‌كانى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان و به‌جێهێشتنى سه‌نگه‌ره‌كانيان و پشتكردنه جێگرى يه‌كه‌مى سكرتێرى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان، كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لى، چه‌كدارانى ميليشياى حه‌شدى شه‌عبى گه‌يشتنه رێگه‌ى سه‌ره‌كى كه‌ركووك – سلێمانى و كه‌ركووك – هه‌ولێر و له نزيك پردى شۆراو بڵاوه‌يان پێكراوه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 له كه‌ركووك، شڤان جه‌بارى رايگه‌ياند، ميليشياى حه‌شد كۆمپانياى نه‌وتى باكوورى خستووه‌ته ژێر ركێفى خۆى و گه‌يشتووه‌ته پردى شۆراو و رێگه‌ى كه‌ركووك – هه‌ولێر و كه‌ركووك – سلێمانى داگيركردووه.
په‌يامنێرى كوردستان 24 روونيشيكرده‌وه، ئه‌و پيلانه‌ى دايانڕشتبوو، به راى خۆيان زۆرينه‌يان جێبه‌جێ كردووه.