ميليشياكانى حه‌شد و دژه تيرۆرى عێراق به چاوساغى هێزه‌كانى لاهور گه‌يشتنه كه‌ركووك
سه‌رچاوه‌يه‌ك له مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان تايبه‌ت به كوردستان 24ى راگه‌ياند
K24 – كه‌ركووك:
سه‌رچاوه‌يه‌ك له مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان تايبه‌ت به كوردستان 24ى راگه‌ياند، ميليشياكانى حه‌شد و فه‌يله‌قى قودسى سوپاى پاسداران به يارمه‌تى چه‌كدارانى سه‌ر به لاهور هاتوونه‌ته ناو شارى كه‌ركووك.
سەرچاوەکە روونیکردەوە، هێزەکانی سەر بە لاهور بەشدارن لە پێشڕەوییەکانی هێزی دژە تیرۆری عێراق لە کەرکووک و دەوروبەری.
سەرچاوەکەی مەکتەبی سیاسیی جەختیکردەوە، هێزی دژە تیرۆری عێراق و هێزەکانی سەر بە لاهور، ناوەندێکی هاوبەشیان لە سەربازگەی K1 لە رۆژئاوای کەرکووک داناوە.
دوێنێ به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌يمانى و ميليشياكانى حه‌شد رێككه‌وتن و بڕيارياندا كه‌ركووك و سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه راده‌ستى حه‌شد و هاوكارانيان له سوپاى پاسداران بكه‌ن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى فه‌رمانياندا به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانيان له سه‌نگه‌ره‌كان و رێگه‌يان بۆ داگيركردنى شارى كه‌ركووك له لايه‌ن حه‌شد و سوپاى پاسدارانه‌وه خۆشكرد.
دواى ئه‌و هه‌وڵه‌ى به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى، فه‌رمانده‌يى گشتيى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان رايگه‌ياند، به‌شێك له به‌رپرسانى يه‌كێتى خيانه‌تێكى مێژوويى گه‌وره‌يان له كوردستان و خوێنى شه‌هيدان كرد.