باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مريكا: نيگه‌رانين

پێویستە سەرنجی هەمووان لەسەر رووبەڕووبوونەوەی داعش بێت

K24 – كه‌ركووك:

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا، نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە په‌لامارى حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق بۆ سەر پارێزگای کەرکووک دەربڕی.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا لە راگەيه‌ندراوێکدا نیگەرانی خۆی بەرامبەر بە هێرشی حەشدی شەعبی و هێزەکانی عێراق بۆ سەر پارێزگای کەرکووک دەربڕی و داوای لەسەرجەم لایەنەکان کرد، دانبەخۆیان دابگرن و لە کردەی سەربازی خۆیان له‌ پێكدادان بە دووربگرن.

باڵيۆزخانه‌كه‌ راشیگەیاند،  بۆ هێورکردنەوەی بارودۆخەکە و دوورکەوتنەوە لە شەڕوپێکدادان لەگەڵ  هەرێمی کوردستان و عێراق  لەکارکردن بەردەوامدەبین.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەوان پشتیوانی لە پیادەکردنی ئاشتیانەی دەسەڵات و  ئیدارەدانی هاوبەشی ناوچە جێناکۆکەکان لەلایەن هەرێمی کوردستان وعێراق دەکەن.

جەختیشیکردەوە، پێویستە سەرنجی هەمووان لەسەر رووبەڕووبوونەوەی داعش بێت.