حه‌شدى شه‌عبى سوپاسى بافل تاڵه‌بانى ده‌كات
دواى راده‌ستكردنى كه‌ركووك به ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى
K24 – كه‌ركووك:
دواى راده‌ستكردنى كه‌ركووك به ميليشياكانى حه‌شدى شه‌عبى، له رێى تۆڕه كۆمه‌ڵايه‌تييه‌كانه‌وه چه‌كدارانى حه‌شد و په‌يجه سه‌ره‌كييه‌كانيان له فه‌يسبووك ستايشى هه‌ڵوێستى عێراقييانه‌ى بافڵ تاڵه‌بانى ده‌كه‌ن، له به‌رامبه‌ر ئه‌و خزمه‌ته‌ى پێشكه‌شى حه‌شدى كردووه.
پێشتريش ميليشياى عه‌سائيب كه به نه‌يارى سه‌رسه‌ختى كورد و كوردستان هه‌ژمار ده‌كرێن، له به‌ياننامه‌يه‌كدا به ره‌سمى سوپاسى به‌رپرسانى يه‌كێتيان كرد بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ى له پێناو پاراستنى عێراقدا پێشكه‌شى حه‌شديان كردبوو و رێگه‌يان بۆ كردنه‌وه تا له ده‌روازه‌كانى كه‌ركووكه‌وه ميليشياكانى حه‌شد بێنه ناو شاره‌كه و داگيرى بكه‌ن.
له په‌يجه‌كانى حه‌شدى شه‌عبيدا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، كه پاشه‌كشێ كردن به پێشمه‌رگه و راده‌ستكردنى سه‌نگه‌ره‌كان به فه‌رمانى بافڵ تاڵه‌بانى بووه و ئه‌و هه‌ڵوێسته‌شيان به "مشرف" وه‌سفكردووه.