به وێنه... زێدان پێكهاته‌ی یانه‌كه‌ی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تۆتێنهام راگه‌یاند
به فه‌رمی 6 یاریزانی ریال مه‌درید بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تۆتێنهام دوورخراونه‌ته‌وه
زینه‌دین زێدان، راهێنه‌ری یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی لیستی یاریزانه‌كانی بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی تۆتێنهام له چامپیۆنزلیگ راگه‌یاند و 6 یاریزانی به‌هۆكاری جیاواز دووروخسته‌وه.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 16 ئۆكتۆبه‌ری 2017، زینه‌دین زێدان له‌سه‌ر پێگه‌ی فه‌رمی یانه‌كه‌ی لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كانی بۆ یارییه‌كه‌ی سبه‌ی به‌رامبه‌ر تۆتێنهام بڵاو كرده‌وه.
زیزۆ ئه‌مجاره‌یان ناوی لوكای گۆڵپارێزی كه كوڕیه‌تی نه‌یخستۆته لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان، هه‌ریه‌ك له ڤایخۆ، كارڤاخاڵ، كۆڤاسیچ، گاریس به‌یل و مایۆرال ـیش له ده‌ره‌وه‌ی پێكهاته‌كه‌ی ریال مه‌درید ده‌بن.
لیستی یاریزانه بانگهێشتكراوه‌كان
گۆڵپارێز: كایلۆر ناڤاس، كیكۆ كاسیا، مۆها
به‌رگریكاران: سێرخیۆ رامۆس، رافایل ڤاران، ناچۆ، مارسێلۆ، سیۆ هێرناندێز، ئه‌شره‌ف
ناوه‌راستكاران: تۆنی كرووس، مۆدریچ، كاسێمیرۆ، لۆرێنتی، ئاسێنسیۆ، ئیسكۆ و سێبایۆس.
هێرشبه‌ران: كریستیانۆ، بێنزێما و لوكاس ڤاسكێز
ئه‌م یارییه سبه‌ی سێشه‌ممه له یاریگه‌ی سانتیاگۆ بێرنابیۆ له كاتژمێر 21:45 خوله‌كی شه‌و ده‌كرێت، هه‌ردوو یانه‌كه به ده‌ستپێكێكی باش پێشوازیان له چامپیۆنزلیگ كردووه و هه‌ریه‌كه‌یان خاوه‌نی دوو سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كن، یانه‌ی تۆتێنهام له مێژووی خۆیدا له ریال مه‌دریدی نه‌بردۆته‌وه و یانه له‌نده‌نییه‌كه ئه‌زموونێكی تاڵ و دژواری له‌گه‌ڵ یانه مه‌دریدییه‌كه هه‌یه، دوایین جار له قۆناخی چاره‌گی كۆتایی چامپیۆنزلیگی 2011 ئه‌م دوویانه‌یه به‌یه‌ك گه‌یشتن كه تێیدا یانه‌ی شایانه له هه‌ردوو یاری چوون و هاتن سه‌ركه‌وتنی تۆمار كردووه.
.jpg)