جۆن مه‌ككه‌ین: ئه‌مه‌ریكا عێراقی له دژی داعش پڕچه‌ككرد نه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كه‌مان
جۆن مه‌ككه‌ین هۆشداری ده‌داته به‌غدا
K24 - هه‌ولێر:
جۆن مه‌ككه‌ین، سیناتۆری دیاری كۆمارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، رایگه‌یاند، ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، عێراقی له دژی رێكخراوی داعش پڕچه‌ككردووه، نه‌ك بۆ ئه‌وه‌ی هێرش بكه‌نه سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كه‌مان.
مه‌ككه‌ین راشیده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر وه‌ك بینه‌رێك بین به دیار به‌كارهێنانی چه‌ك و كه‌لوپه‌لی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكی له دژی هاوپه‌یمانێكی گرنگی وه‌كو كورد به‌كاربهێنرێت، ئه‌نجامی خراپی ده‌بێت.
مه‌ككه‌ین، له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كورد وه‌كو هاوپه‌یمانێكی سه‌ره‌كی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه وه‌سف ده‌كات و رایگه‌یاند، كورد هاوپه‌یمانێكی گرنگ و به‌هاداری ئه‌مه‌ریكایه له ناوچه‌كه.
جۆن مه‌ككه‌ین نیگه‌رانی قووڵی خۆیشی ده‌ربڕی له‌وه‌ی ئه‌و هێزانه‌ی به‌شداری ئه‌و هێرشانه‌یان كردووه بۆ سه‌ر شوێنه‌كانی پێشمه‌رگه، هێزی نزیك له ئێرانن و له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه پاڵپشتییان ده‌كرێت.
هۆشداری ئه‌وه‌ش ده‌داته به‌غدا، چه‌كی ئه‌مه‌ریكی له دژی كورد به‌كارنه‌هێنێت.