مۆگرینی نیگەرانی خۆی لە رووداوەکانی کەرکووک راگەیاند
په‌یوه‌ندی به سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
فێدێریکا مۆگرینی نیگەرانی خۆی بەرامبەر ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی ھێزكانی عێراق لە كەركووك دەربڕی.
فێدێریکا مۆگێرینی نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا لە سیاسەتی دەرەکی و کاروباری ئاسایش، په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ل حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئه‌نجامدا.
نوێنەری باڵای یەکێتی ئەوروپا نیگه‌رانی به‌رامبه‌ر ئه‌و پێكدادانانه ده‌ربڕی كه له ئه‌نجامی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی هێزه‌كانی سه‌ربه حكوومه‌تی ناوه‌ندی عێراق روویداوه.
مۆگرینی به پێویستی زانیوه به شێوه‌یه‌كی گونجاو كار به ده‌ستووری عێراق بكرێت بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی سه‌قامگیری درێژخایه‌ن و یه‌كێتی وڵات و خۆ به‌دوور بگیرێت له به‌كارهێنانی هێز، هه‌روه‌ها داوای له هه‌موو لایه‌نه‌كان كرد بگەڕێنەوە بۆ دیالۆگ.