میدیاكانی ئه‌مریكا: راده‌ستكردنی كه‌ركووك به ئێران شكستی سیاسه‌تی ئه‌مریكایه
"كورد ته‌نها هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا بوو له ناوچه‌كه‌دا"
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی ئه‌مریكا به توندی ره‌خنه له سیاسه‌تی وڵاته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر كوردستان ده‌گرن و له لێكدانهوهكانیاندا بۆ ئه‌و رووداوانه‌ی رۆژی 16ـی ئۆكتۆبه‌ر له كه‌ركووك روویدا، به سه‌ركه‌وتنی سیاسه‌تی ئێران به‌سه‌ر ئه‌مریكا و دۆسته‌كانی له ناوچه‌كه‌دا ناویان بردووه".
له‌وباریه‌وه رۆژنامه‌ی واشنتن پۆست له راپۆرتێكدا نوسیوویه‌تی "ئه‌و شه‌ڕه‌ی روویدا ده‌بێته هۆی زیاتر باڵاده‌ستبوونی ئێران له عێراق و ده‌ستی ئێران له ناوچه‌كه‌دا واڵاتر ده‌كات و ره‌خنه‌ی له ئه‌مریكا گرتووه كه بێلایه‌نی هه‌ڵبژاردووه".
له‌لایه‌كی دیكه‌وه سایتی بریت بارت، كه سایتێكه به‌رپرسه‌كه‌ی "ستیڤن بانوون"ـی گه‌وره راوێژكاری دۆناڵد تره‌مپ بوو، له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ جۆن بۆڵتن باڵیۆزی پێشووی ئه‌مریكا له نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، پرسیاری ده‌رباره‌ی ئه‌و رووداوانه له بۆڵتن كردووه‌و له وه‌ڵامدا ده‌ڵێت "بێده‌نگی تره‌مپ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هێرشه‌ی ئێران و به‌غدا بۆ سه‌ر كوردستان تراژیدیایه".
بۆڵتن ده‌ڵێت: له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ئه‌مریكا پشتیوانی له سه‌ربه‌خۆیی كوردستان بكات، به‌ڵام به‌داخه‌وه چاوپۆشی‌یان له هێرشی ئێران كرد بۆ سه‌ر كوردستان".
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت: "پێمانوایه هێشتا وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌ره‌وه و به‌رگری ئه‌مریكا له‌وباوه‌ڕه‌دان كه عێراق به یه‌كگرتوویی ده‌هێڵنه‌وه، به‌ڵام ئه‌م سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه".
بۆڵتن باسی ئه‌وه‌یشی كردووه كه هێرشی سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان به هاوكاری میلیشیا شیعه‌كان و سه‌رپه‌رشتی سوپای پاسداران و قاسم سوله‌یمانی بووه‌و دواجار كه‌ركووك كه‌وته ژێر ركێفی ئێران.
رۆژنامه‌ی وۆڵ ستریت جۆرناڵ، سه‌روتاره‌كه‌ی به‌ناوی "هێرش بۆ سه‌ر كورد" نوسییوهو ده‌ڵێت: "شكستی هاوپه‌یمانانی ئه‌مریكا له هه‌رێمی كوردستان به مانای سه‌ركه‌وتنی ئێرانه، ستراتیژیه‌تی تره‌مپ به‌رامبه‌ر ئێران، له هه‌رێمی كوردستان دا كه‌وته به‌رده‌م یه‌كه‌م تاقیكردنه‌وه، چونكه ئێمه هیچ هاوپه‌یمانێكمان نه‌بوو له ناچه‌كه‌دا جگه له كورد و پێشمه‌رگه به‌ڵام ئێستا له به‌رده‌ستی ئێرانییه‌كان به‌جێمان هێشتن".
سایتی بهزفیدی به‌ناوبانگی ئه‌مریكیش له راپۆرتێكدا ده‌ڵێت: "شه‌ڕی كه‌ركووك شكستێكی گه‌وره بوو بۆ ستراتیژییه‌تی ئه‌مریكا، چونكه له كاتێكدا داعش تێكشكێنراوه به‌ڵام ناوچه‌كه راده‌ستی ئێران كراوه".