به ڤیدیۆ... رامۆس بۆ رازیكردنی یاریزانێكی بارسێلۆنا له گفتوگۆدایه
پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و یاریزانه‌ی بارسێلۆنا بۆ ریال مه‌درید بگوازرێته‌وه
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیا، سێرخیۆ رامۆسی كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ رازیكردنی ئه‌ستێره‌یه‌كی لاوی بارسێلۆنا له‌سه‌رهێڵه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 17 ئۆكتۆبه‌ری 2017، پێگه‌ی دۆن باڵۆنی ئیسپانیا ئاشكرای كردووه كه سه‌رۆكی یانه‌ی ریال مه‌درید بۆ رازیكردنی (خۆزێ ئارنایز)ـی ئه‌ستێره‌یه‌كی لاوی بارسێلۆنا رامۆسی راسپاردووه، به‌وپێیه‌ی ئه‌و یاریزانه ته‌مه‌ن 22 ساڵییه كه له تیپی دووه‌می بارسا یاری ده‌كات پێشتر رایگه‌یاندووه كه زۆر به رامۆس سه‌رسامه و خه‌ون به‌وه ده‌بینێت له پاڵ كاپتنه‌كه‌ی ریال مه‌درید یاری بكات.
خۆزێ ئارنایز یاریزانی باڵی راسته‌یه، له هاوینی رابردوو له یانه‌ی به‌له‌د وه‌لیدی ئیسپانیاوه به بڕی 3.4 ملیۆن یۆرۆ بۆ ریزه‌كانی بارسێلۆنا گواسترایه‌وه، (رینا رامۆس) به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی ئه‌و یاریزانه‌یه كه برای سێرخیۆ رامۆسی كاپتنی یانه‌ی ریال مه‌دریده.
به ڤیدیۆ، یاریزانه لاوه‌كه‌ی بارسێلۆنا ببینه كه بۆته ئامانجی ریال مه‌درید
